لە ماوەی 3 رۆژی رابردوو لانیكەم 14 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كراون و لەو رێژەیە 3 كەسیان كورد بوون.
بە پێی راپۆرتی هرانا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی مانگی گەلاوێژ 2 كەس بە ناوەكانی “فیروز نووری مەجد و سەعید گەنجی (گەنجەوی) لە حەوشەی زیندانی قزڵحساری كەرەج لەسێدارە دراون.
هەروەها رۆژی رابردووش 9 كەس لە زیندانی ناوەندیی كەرەج بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراون.
رۆژی شەممە 3ی مانگی گەلاوێژیش 3 كەس بە ناوەكانی “ئەلف.ك”، “ر.ع” و
“ن.ش” بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لە شاری ئیلام لەسێدارە دران.
ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە بە پێی راگەیەندراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ماوەی 6 مانگی رابردوو نزیكەی 700 كەس لە زیندانەكانی ئێران و لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دراون.