3 كەس لە شاری ئیلام لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حومەتییەكان، سەرۆكی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ئیلام رایگەیاند: 3 كەس بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لە ئیلام لەسێدارە دراون.
فارس نووری وتوویەتی: 3 كەس بە ناوەكانی “ئەلف.ك”، “ر.ع” و “ن.ش” بە تاوانی رفاندنی ژنێك كە وەكوو مونشی لە مەتەبێكی پزیشكی كاری كردووە و پاشان دەستدرێژیی كراوەتە سەری، لە شاری ئیلام ئێعدام كراون.
ناوبراو دەشڵێ: ئەو حوكمە لە لایەن لقی 22ی دیوانی باڵای وڵات و دەزگای قەزاییەوە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 3ی گەلاوێژ لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بەڕێوەچووە.