سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران: رێگە بە پشكنینی ناوەندە سەربازییەكانمان نادەین

عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری خامەنەیی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە لێدوانێك رایگەیاند “ئێران رێگە نادات ناوەندە سەربازییەكانی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پشكنینی بۆ بكرێت”.

ویلایەتی لەلێدوانێك بۆ كەناڵی ئەلجەزیرە وتی: سەردانكردنی پشكێنەرانی رێكخراوی وەزی ئەتۆمی یان پشكێنەرانی هەر دامەزراوەیەكی دیكە بۆ ناوەندە سەربازییەكانی ئێران قەدەغەیە‌و ئەمەش قسەی كۆتایی كۆماری ئیسلامی ئێرانە”.

پێش لە رێكەوتنی ڤیەن، عەلی خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی چەندین جار جەختی لەوەكردبووە كە رێگەی بە پشكنینی ناوەندە سەربازییەكان‌و چاوپێكەوتن لەگەڵ زانا ئەتۆمییەكانی ئێران نادات‌و ئەوەشی بە هێڵی سور ناولێبردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …