هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

عەرەبستان هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە ئێران دەكات

باڵوێزی عەرەبستانی سعودی لە ئەمەریكا هەڵوێستی وڵاتەكەی دژی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران‌و وڵاتانی گروپی 1+5 رادەگەیەنێت‌و ئاماژەش بەوەدەكات ئەم رێكەوتنە دەڕوخێت بەسەر وڵاتانی كەنداودا.

بەندەر بن سوڵتان، باڵوێزی عەرەبستان لە واشنتنۆن لەلێدوانێك بۆ رۆژنامەی تایمزی لەندەن رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران‌و وڵاتانی رۆژئاوایی بەوە ناولێبرد كە ئێران دەستی بە بۆمبی ئەتۆمی دەگات‌و بەسەر وڵاتانی عەرەبی كەنداو دەرۆخێت.

وتیشی: سعودیە‌و وڵاتانی عەرەبی كەنداو ئامادەن پاش ئەم رێكەوتنە‌و بەبێ پشتیوانی ئەمەریكا هێرش بكەنە سەر ئێران.

لەلایەكی ترەوە ئەمرۆ نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە لێدوانێكدا سعودیە بە سەرچاوەی تیرۆریزم‌و بیری توندڕەویی ناولێبرد‌و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد چاودێری سعودیە بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …