شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی بۆكانی دەستگیركران

پاش ئەوەی ئێوارەی پێنجشەممە خۆپیشاندانێك دژی رژاندندنی تێزاب بەسەر كچان‌و ژنانی كورد بەڕێوەچوو، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەستگیركران.
ئێوارەی پێنجشەممە 25ی پوشپەڕ، ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی شاری بۆكان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە تێزاب پژاندن بە كچان‌و ژنان، خۆپیشاندانێكی هێمنانەیان سازدا‌و خوازیاری دەستگیری‌و بەسزاگەیاندنی تاوانباران بوون.

پاش كۆتایی خۆپیشاندانەكە هێزە لیباس شەخسییەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان ژمارەیەك لەخۆپیشاندەرانیان دەستگیركرد كە تا ئامادەكردنی هەواڵە چارەنوسیان نادیارە.

لەلایەكی ترەوە ئەمرۆ فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەكان ئازەربایەجانی رۆژئاوا رایگەیاند 4 كەس لەوانەی بەتۆمەتی تێزاب رژاندن لەبۆكان دەستگیركرابوو، دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

بەوتەی ناوبراو ئەو كەسانە بەهۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر‌و حەبی رەوانگەردان لەباری دەرونی‌و رۆحییەوە تەواو نەبوون.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە چوار ژن‌و كچ بە ناوەكانی سوێسنه‌ ئیسماعیل نژاد، تروسکه مه‌ردانبه‌گی، سوڕەییا کەیخوسرەوی و نادیا مەعرووفی لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تێزابیان پێدا پژێنرا. هەڵسوڕاوانی مەدەنی‌و سیاسی بۆكان پێیانوایە بكەرانی ئەو تاوانە كەسانی سەر بە دامودەزگا ئەمنیەكانی ئێرانن‌و بەمەبەست ئەو تاوانانەیان ئەنجام داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.