یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

بەڕێوەبەری پێشووی (CIA):عێراق و سوریا بوونیان نه‌ماوه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی و یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت: شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی عێراق و سوریاو ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌، كورد دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه‌یانه‌.
ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فەرانسە له‌ زاری مایكل هایدن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی CIA و یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌: شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی عێراق و سوریا و لوبنانیش ده‌وڵه‌تێكی فاشیله‌و رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆش كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی خستوه‌ته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی، هه‌رگیز ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیع نه‌بوه‌، هه‌ربۆیه‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌، هه‌وڵێكی شكستخواردوه‌.

له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، هایدن ده‌ڵێت: سیاسه‌تی ئیداره‌ی ئێستای كۆشكی سپی، كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی پڕچه‌ككردنی راسته‌وخۆی كورد هه‌بوه‌، له‌كاتێكدا كورد دۆستی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكایه‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: ره‌نگه‌ بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ، نائارامیی و پشێویی به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ به‌رنه‌دات.

مایكل هایدن راشیگه‌یاندوه‌: ئه‌وه‌ی شاری تكریتی رزگار كرد، میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران بوون نه‌ك سوپای عیراق، هه‌ربۆیه‌ سوپا ناتوانێت شاری موسڵ بگرێته‌وه‌ .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.