ژمارەیەك لە كرێكارانی كارخانەی سیمانی ورمێ لەخۆپیشاندانێكدا بڕیاری بەرپرسانی كارخانەیان بۆ دەركردنی 400 كرێكاری ئەو كارخانەیە مەحكوم كرد.
بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، بەرپرسانی كارخانەی سیمانی ورمێ بڕیاریانداوە یەكێك لە شیفتەكانی كاری ئەو كارخانەیە بە هۆی “نەبوونی بازاڕی فرۆش” دابخەن كە بەم هۆیەوە 400 كرێكاری ئەو كارخانەیە لەسەركار لادەبرێن.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەم بڕیارەی كارفەرمایان، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ژمارەیەكی بەرچاو لەكرێكارانی ئەو كارخانەیە خۆپیشاندانێكیان سازكردو دژ ئەو بڕیارە ناڕەزاییان دەربڕی.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …