هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

یەپەگە ئاماری كوژراوەكانی داعشی راگەیاند

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئاماری شه‌ڕوپێكدادانه‌كان و كوژراوه‌كانی مانگی ژوەنی رابردوویان راگه‌یاند.

بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئاماری شه‌ڕوپێكادان و كوژراوه‌كانی داعش له‌مانگی رابردوودا به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

1-یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌مانگی رابردوودا، 42 هێرشیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌.

2-یه‌كینه‌كانی پارستنی گه‌ل له‌ مانگی 44 جار رووبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و شكاندویانن.

3-له‌مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ 4 هێرش به‌ بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژكراو كراوه‌ته‌سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل.

4-یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌مانگی رابردوودا 483 داعشیان كوشتووه‌.

5-لاشه‌ی 223 تیرۆرستی داعش كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل.

6- له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا 6 تیرۆرستی داعش له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ به‌دیل گیراون.

7- له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان پارچه‌ چه‌كی گه‌وره‌و مام ناوه‌ند و بچوكی تیرۆرستاندا گیراوه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.