پاش نزیكەی دوو مانگ لەخۆپیشاندانەكەی شاری مەهاباد تا ئێستاش چارەنوسی “ئومید دەباغچی موكری” نادیارە كە رۆژێك پاش خۆپیشاندانەكە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركرا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، “ئومید دەباغچی موكری” رۆژێك پاش خۆپیشاندانە جەماوەرییەكەی مەهاباد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە كوشتنی فەریناز خوسرەوانی لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات لەماڵەكەی خۆی دەستگیرو راپێچی شوێنێكی نادیاركرا.
لەم ماوەیەدا بنەماڵەی ناوبراو بە بەردەوامی سەردانی ناوەند ئەمنییەكانی رژیمی ئێرانیان كردوەو سۆراغی رۆڵەكەیان كردوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان نەداونەتەوەو چارەنوسی “ئومید دەباغچی موكری” نادیارە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …