سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

براوه‌کانی خه‌ڵاتی گۆڵدێن گڵۆپ 2014 دیاری کران

رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی گۆڵدێن گڵۆب له بورلی هێڵزی لۆس ئانجلێس کۆتایی پێهات‌و دوو فیلم له هه‌ردوو به‌شی درام‌و کۆمیکدا ده‌رکه‌وتن. خه‌ڵاتی گۆڵدێن گڵۆب خه‌ڵاتێکی ساڵانه‌یه‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئۆسکار به دوو فیلم ده‌درێت.
فیلمی ‘رێگریی ئامریکایی’ له ده‌رهێنانی دێیڤید.ئ راسڵ له به‌شی ئه‌کته‌راندا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن له لایه‌ن ئێمی ئادامزو باشترین ژن له رۆڵی ته‌واوکه‌ر له لایه‌ن جێنیفێر لارێنس ی وه‌رگرت.
’12ساڵ کۆیلایه‌تی’ له ده‌رهێنانی ستیڤ مه‌ک‌کوین له حه‌وت به‌شی هه‌ڵبژارده‌ی فیلمه‌کاندا له‌گه‌ڵ ‘رێگریی ئامریکیی’ له رکابه‌‌رێدا بوو، توانی خه‌ڵاتی باشتری فیلمی درام وه‌ربگرێت.
جگه له‌و دوو فیلمه، ‘سه‌رنج’ له ده‌رهێنانی ئالفۆنسۆ کوارۆن خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری وه‌رگرت، سه‌رنجڕاکێشبوونی سه‌رنج له 3D بوونیدیدا بوو که توانی که‌شێکی تایبه‌ت‌و جیاواز له فیلمه‌کانی تر بۆ بینه‌ران دروست بکات.
فیلمه‌کانی ‘کاپتن فیلیپس’ له ده‌رهێنانی پۆڵ گرینگراس‌و ‘نێبراسکا’ له ده‌رهێنانی ئه‌ڵێکساندر پین له فیلمه به‌ناوبانگه‌کانی تری ئه‌و کێبرکێیه بوون.
هه‌روه‌ها باشترین رۆڵی پیاو درا به لێئۆناردۆ دی کاپێیریۆ بۆ رۆڵگێڕانی وه‌ک قوماربازێکی بازاڕگێر له فیلمی ‘گورگی واڵ ئێستریت’ له ده‌رهێنانی مارتین سکۆرسیزی.
گۆڵدێن گڵۆب بۆ باشترین فیلم به زمانی غه‌یری ئینگلیزی درا به ‘جوانیی گه‌وره’ له ده‌رهێنانی پائۆڵۆ سۆرێنتینۆ له ئیتالیا.
زنجیر‌ی ‘بریلینگ به‌د’ خه‌ڵاتی باشترین درامی ساڵی وه‌رگرت‌و رۆڵی باشترین پیاوی درامه‌که‌ش درا به کرنێستێن ئه‌کته‌ری ئه‌و فیلمه.
فیلمی ته‌له‌فزیۆنی ‘پشتی چلچرا’ له ده‌رهێنانی ستیڤن سودێربێرگ دوو خه‌ڵاتی باشترین رۆڵی پیاوی کۆمێدی‌و باشترین زنجیره‌ی کورتی وه‌رگرت.
له زنجیره‌ نوێکاندا ‘له سه‌روو ده‌ریاچه‌وه’ی جین که‌مپیون که به‌سه‌رهاتی ئازاردانی منداڵه خه‌ڵاتی باشترین ژن‌ی بۆ رۆڵگێڕانی ئیلیزابێت ماس برده‌وه‌ له به‌شی زنجیره‌ی کورتدا.

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.