شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

نزیكەی هەزار و 100 كارگەی پیشەسازیی و كان لە ورمێ داخراون

سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی، سامانەكان‌و بازرگانیی ورمێ دەڵێ، 2 هەزارو 984 كارگەو یەكەی بەرهەمهێنان لە ئاستی پارێزگای ورمێدا هەن كە نزیك بە نیوەیان داخراون.

بەپێی قسەكانی “جەعفەر سادق” ئەسكەندەری لە 2 هەزارو 984 كارگەو یەكەی بەرهەمهێنان لە ئاستی پارێزگای ورمێدا هەزارو 680 یەكەیان چالاك‌و نیوەی چالاكن، 363 یەكەو كارگە كۆیان كردۆتەوەو 901 كارگاو یەكەی دیكەی ئەم پارێزگایە لەكار كەوتوون‌و هیچ چالاكییەكیان نییە.

سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی، سامانەكان‌و بازرگانیی ورمێ دەڵێ كەمیی نەغدینە، نەبوونی بازاڕی فرۆشتن، قەرزداربوون بە سیستمی بانكەكان، گیرو گرفتەكانی كرێكاری، نەبوونی سەرمایە بۆ نۆژەنكردنەوە، بەرزبوونی تێچووی بەرهەمهێنان، نەبوونی مادوەی سەرەتایی بەرهەمهێنان، بەرتەسك‌كردنەوەی هەناردە، گیروگرفتی هێڵی بەرهەمهێنان، قەرزداربوون بە ئیدارەی ماڵیات‌ بەشێك لە گیرو گرفتەكانی یەكە بەرهەمهێنرەكانی ئەم پارێزگایەن كە دەبێ ئاوڕیان لێ بدرێتەوەو ڕێگە چارەی پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوە.

سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی، سامانەكان‌و بازرگانیی ورمێ لە پێوەندیی لەگەڵ بڕی كانگا چالاكەكان‌و ناچالاكەكان لەم پارێزگایەدا ئاشكرای كرد كە هەر ئێستا 428 كانگا لەو پارێزگایە تۆمار كراون كە لەم ڕێژەیە 265 كانگایان چالاكن‌و 163 كانی دیكەش كارو بەرهەمهێنانیان تێدا راوەستاوە.

ناوبراو دەڵێ نەبوونی بازاڕی بەكارهێنان، دابەزینی چۆنیەتیی كاڵا، نەبوونی سەلاحییەتی فەننی‌و ماڵیی خاوەنی كانگاكان لە هۆكارەكانی نیوە چالاكبوون یان داخرانی ئەم كانگاو یەكە بەرهەمهێنەرانەیە.

شایانی باسە، داخرانی نیوەی كارخانە و كارگەكان لە پارێزگای ورمێ لە حاڵێك دایە كە هەر لەو پارێزگایەدا 118 هەزار دەرچووی زانكۆ بێكارن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.