بەرپرسێكی ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی ئێران رایگەیاندووە: لە كوردستان نزیكەی 600 هەزار كەس نەخوێندەوارن، بەڵام حكوومەت هیچ بەرنامەیەكی كردەیی بۆ خوێندەواركردنی ئەو كەسانە نییە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، “بەستامی” جێگری پەروەردە و راهێنانی كرماشان دەڵێ ئێستە لانیكەم 80 هەزار كەس لە تەمەنی 10 تا 49 ساڵیدا لە پارێزگای كرماشان نەخوێندەوارن.
بوونی سەدان هەزار نەخوێندەوار لە كوردستان لە حاڵێك دایە كە حكوومەتی ئێران لە ساڵی 2014 پەسەند كراوەیەكیان ئیمزا كردووە كە بەپێی ئەو پەسەندكراوە لە زۆر چالاكی بۆ كەسانی نەخوێندەواری نێوان 10 تا 49 ساڵ تەمەن رێگری دەكرێ.
ئەم پەسەند كراوە لە ساڵی 2016 بەتەواوی بەڕێوە دەچێت، لە درێژكردنەوی ماوەی مۆڵەتی شۆفیری رێگری دەكرێو تەنانەت ماوەی جەوازی شوێنی كارەكان درێژ ناكرێتەوە.
ڕاگەیاندنی 80 هەزار كەس نەخوێندەوار لە كرماشان لە حاڵیك دایە كە “فەرەیدون سەید موستەفەوی”، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردن و پەروەردەی پارێزگای “ورمێ”ش دەڵێ 183 هەزار كەس لەو پارێزگایە نەخوێندەوارن و زۆربەشیان مەیلیان بۆ خوێندەواری نییە.
لە پارێزگای سنەش بەپێی ئامارە فەرمییەكان 280 هەزار كەس نەخوێندەوارن و ژمارەی نەخوێندەوارانی لە ئیلامیش 40 هەزار كەس نەخوێندەوارن و بەو پێیە نزیكەی 600 هەزار كەس لە كوردستان نەخوێندەوارن.
ئەم دۆخە لە كاتێك دایە كە حكوومەت و وەزراەتی پەروەردە و راهێنانی ئێران هیچ پلانێكیان بۆ بنبڕكردنی نەخوێندەواریی نییە و جیا لەو رێژە زۆرە نەخوێندەوارە لە كوردستان و ئێران، بەهۆی قەیرانی بێكاری، نەبوونی كار و مادە هۆشبەرەكان ساڵانە ژومارەیەكەی زۆر لە قوتابیانیش واز لە خوێندن دەهێنن.