شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە دەستی هێزەكانی ئێران كوژرا

كۆڵبەریكی دیكەی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی شاری سەردەشت لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژراوە.

شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە 18ی مانگی جۆزەردان، كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی ” مەجید ئەحمەدی” تەمەن 24 ساڵ لە نزیك ئاواییەكی سەر سنوور شاری سەردەشت لەگەڵ باشووری كوردستان لە لایەن هێزە چەكدارەكانی ئێرانەوە دراوەتە بەردەستڕێژی گوللە و كوژراوە.

ئەو كۆڵبەرانە نزیك بە پێنج كەس بوون و ئەوانی دیكە لە ترسی گیانی خۆیان هەڵاتوون و پاش ئەوەی گەڕاونەتە شوێنی رووداوەكە تەرمی مەجیدیان دۆزیوەتەوە.

شایانی باسە، بە هۆی نەبوونی كار و پیشەی گونجاو، زۆرێك لە خەڵكی شارە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان روویان كردووەتە كاری پڕمەترسیی كۆڵبەریی لە سەر سنوورەكان و ساڵانە بە دەیان كۆڵبەری كورد بە هۆی دەستڕێژی گوللە و سەرما و سۆڵە لە سەر سنوورەكان گیانیان لەدەست دەدەن یان بەرەوڕووی خەساری ماڵیی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.