یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

ئاماری كوژراوانی داعش ئاشكرا بوو

ئەمڕۆ  جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە زیاتر لە 10 هەزار چەكداری رێكخراوی داعش لە ماوەی دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش كوژراون.

“ئانتۆنی بلینكن” دوای كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە پاریس لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی سەربازیی بەشدار لە هاوپەیمانییەتەكە كۆبووەوە و جەختی لە بەردەوامیی هێرشەكان بۆ سەر داعش لە عێراق و سوریە كردەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە لە دەستپێكی هێرشەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش لە سوریە و عێراق؛ زیاتر لە 10 هەزار چەكداری داعش كوژراون كە لە نێویان دا ژمارەیەكی زۆری سەركردەی رێكخراوەكە هەن.
دوێنێ لە پاریس كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیپێكرد و وەزارەتی دەرەوەی فەرانسەش راگەیەندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاو كردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە لە دژی داعش، كێشەی پەنابەران كرا، هاوكات لایەنەكان گەیشتوونەتە ئەنجامێك كە پێیان وایە شەڕوپێكدادان زیان بە كلتووری ناوچەكە دەگەیەنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.