شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

چالاكێكی كرێكاریی دیكە لە زیندان ئازاد كرا

“پێدرام نەسرۆڵڵاهی” ناسراو بە (نەبەز) پاش زیاتر لە یەك مانگ مانەوە بەندیخانە شاری سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، پێدرام نەسرۆڵڵاهی ناسراو بە (نەبەز) چالاكی كرێكاریی كوردی خەڵكی شاری سنە رۆژی رابردوو لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە كرا و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە 12ی مانگی جۆزەردان پاش تێپەڕاندنی 35 رۆژ زیندان، بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.

ناوبراو رێكەوتی 9ی مانگی گولانی ئەمساڵ لە بەرەبەری یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیی و ئیتلاعاتییەكانی كۆماری ئیسلامی پاش هێرش بۆ سەر ماڵەكەیان و لێدان و سووكایەتی پێ كردن، دەستگیر و راپێچی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كرا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رۆژی شەممە و یەكشەممەی ئەم هەفتەیە 4 چالاكی كرێكاریی كوردی دیكە بە ناوەكانی “مەنیژە سادقی، مەحمود ساڵحی، ئارام و فواد زەندیی” لە زیندانی شاری سنە ئازاد كران.

شایانی باسە، لە بەرەبەری یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار، بە دەیان چالاكی كرێكاریی لە كوردستان و ئێران دەستگیر كران و رەوانەی زیندان و گرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی كران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.