لە درێژەی پەیوەست بوونی هاووڵاتیانی كورد بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، سێ كەسی دیكەی خەڵكی شاری روانسەر چوونەتە ریزی داعشەوە.
بەپێی راپۆرتی كوردپا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سێ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی روانسەر بە مەبەستی “هیجرەت و جیهاد” چوونەتە ریزی گرووپی داعشەوە.
شوناسی یەكێك لەو هاووڵاتییانە ” م. ك” تەمەن ٣٠ ساڵ راگەیەندراوە و دەوترێت كە كارمەندی بانكی “ملت”ی روانسەر بووە.
لەو پێوەندییەدا موختار هووشمەند لێكۆڵەری بواری ئیسلامی سیاسی و گرووپە رادیكاڵە ئیسلامییەكان، باسی لەوە كردبوو كە هەتا ئێستا نزیك بە ١٠٠ كوردی رۆژهەڵاتیی پەیوەست بە داعش بوون.
هووشمەند وتبووشی، لە سەرەتای دروستبوونی خیلافەتی ئیسلامییەوە تاكوو ئێستا، نزیك بە٧٠٠ لاوی كوردی رۆژهەڵاتیی و باشووریی روویان لەناو داعش كردووە و و زۆربەی ئەو كەسانەش لە شەش مانگی یەكەمی درووستبوونی خیلافەتدا پەیوەست بەو ریكخراوەیە بوون.
دەوترێت كە زیاتر لە ١٠٠ كەس لەو كوردانەی كە پەیوەست بە داعش بوون لە ریزی ئەو گرووپە هەڵاتوون و ئەگەری ئەوەش هەیە ٢٠٠ كەسیشیان لێ كوژرابێ.
یەک بۆچوون
ئابونەکان: 3 هاوڵاتیی كوردی دیكە بە داعشەوە پەیوەست بوون