لە راۆژانی رابروودا 6 لاوی خەڵكی شاری ویلام، بە تۆمەتی لایەنگری لە پارتێكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئێران لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كران.
بە پێی راپۆرتی باسنیوز، لە رۆژانی رابردوودا 6 لاوی ئەو شارە بە ناوەكانی، (( “جەلیل. ب “، “تارق.غ”، “عەلی.ش”، “ئەكبەر.ئ”، “عیرفان.ه”، “داریووش.م”)) بە تاوانی لایەنگری لە پارتێكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئێران، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئیلامەوە دەستگیر و رەوانەی گرتووخانە كراون.
هەتا ئێستە شوێنی راگیرانی 3 كەس لە گیراوەكان بۆ بنەماڵەكانیان روون نەبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانییان.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت پاش رووداوەكەی مەهاباد بە دەیان لاوی كورد لەلایەن ناوەند ئەمنییەكانی ئێرانەوە بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر كراون.
یەک بۆچوون
ئابونەکان: 6 لاوی كورد لە شاری ئیلام دەستگیر كران