هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ساڵانە لانیكەم 150 هەزار حاڵەت تەڵاق لە ئێران روودەدات

جێگری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی، تەڵاق بە یەكێك لە گرینگترین زیانەكانی كۆمەڵگە ناو دەباو دەڵێ، ساڵانە بەپێی ئامارەكان 150 هەزار تەڵاق لە ئێرانی ئیسلامیدا ڕوو دەدەن.

“مورتەزا میر باقری” لە نێو كۆڕی مەلاكان‌و بانگەشەكارانی پارێزگای خۆراسانی باكووردا وتی: پێكهێنانی دووبارەی ژیان لە نێو ژنانی تەلاق‌دراو 10%ی و لە نێو پیاواندا 90%ی بووە، بەو پێیە ژنان كەمتر دەرفەتی پێكەوەنانی ژینی هاوبەشیان بووەو زۆربوونی بێوەژنەكان لە ئێران‌ زیانبارو گیروگرفتی زۆر دروست دەكا.

ناوبراو دەڵی لە ئێستادا ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە 2 میلیۆن‌و 500 هەزار كەس زیاترن‌و  ئەوە زیانێكی زۆر جیددییە كە داوێنی بنەماڵەكانی ئێرانی گرتۆتەوە كە لە لایەن ژنانەوە ئیدارە دەكرێن.

جێگری وەزیری نێوخۆ بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی وێڕای ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەی پەروەندەكانی قەزایی لە ئێران وتی: بەپێی ئامارەكانی سەراسەریی ئێران 13 میلیون پەروەندەی قەزایی هەیە كە ئەمە زۆر خراپە، یانی ئەم ئامارە ئەوە نیشان دەدا كە توندو تیژی‌و تێكهەڵچوونەكانی لە ئاستێكی زۆر بەرز دان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.