شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

لە ماوەی سێ رۆژدا 15 كەس لە ئێران ئێعدام كراون

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو 15 كەس لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی و بە بڕیاری دەزگای قەزایی و ئەمنیەتیی لەسێدارە دراون.

بە پێی راپۆرتی هرانا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی مانگی جۆزەردان 8 كەس بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان بە ناوەكانی “نادر حاجی زادە، محەمەد بارانی، جەهانگیر شاهوزێهی، مێهران بەلوچ زێهی، مێهرشاد سلێمانی، رەزا دایی زادە، ئێحسان سوقفی و عەباس عامری” لە حەوشەی زیندانی قزڵ حسار لەسێدارە دران.

هەروەها دوێنێ یەكشەممە 3ی مانگی جۆزەردان لانیكەم 6 كەس لە زیندانی قزڵ حساری كەرەج بە بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دران.

هەندێ لە سەرچاوەكان رێژەی ئێعدام كراوەكانیان 11 كەس و ناوی 2 كەسیان “مەسعود زیبایی” و “عەباس حەیدەری” راگەیاندووە.

رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیەش لە زیندانی ئەردەبێل كەسێك بە هەمان تاوان لەسێدارە درا.

بەرزبوونەوەی رێژەی ئێعدامەكان لە ئێران لەحاڵێكدایە، كە حەسەن رۆحانیی لە كاتی پڕوپاگەندەكانی هەڵبژاردن بەڵێنی باشتركردنی دۆخی مافی مرۆڤی و پاراستنی مافی نەتەوەكانی وەكوو یەكێك لە سەرەكیترین دروشمەكان بۆ كۆكردنەوەی دەنگی خەڵك، هەڵگرتبوو كەچی ئێستا و پاش كەمتر لە 2 ساڵ لە هاتنەسەركاری حەسەن رۆحانیی لانیكەم هەزار و 500 كەس لە هاوڵاتییان لە ئێران و لە نەتەوە جیاجیاكان لەسێدارە دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.