شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

3 بەندكراوی كورد گوازرانەوە بۆ بێهداریی ناو زیندان

3 بەندكراوی كوردی مانگرتوو كە لە 13ی خەزەڵوەر دەستیانداوەتە مانگرتن لە خواردن، لە 62هەمین رۆژی مانگرتنەكەیان بە هۆی دۆخی خراپی جەستەیی گوازرانەوە بۆ بێهداریی.

حامید ئەحمەدی، جەمشید دێهقانی‌و كەماڵ مەلایی سێ بەندكراوی كوردیی سەر بە ئایینی سوننەن كە لە 62 هەمین رۆژی مانگرتن لە خواردنیاندا بەسەر دەبن، بەردەوام رایانگەیاندووە كە بێ تاوانن‌و داوای پێداچوونە بە حوكمەكەیان كردووە.
تاوانی سەر ئەم بەندكراوانە پەیوەندیی لەگەڵ تیرۆری كەسایەتیەكی ئایینی سوننە‌و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی راگەیەندراوە، بەڵام ئەم تۆمەتە لە كاتێكدایە كە ناوبراو لە كاتی تیرۆری ئەو كەسە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدا بوون.

شایانی باسە، بە پێی وتەی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، لە كاتی دەسبەسەركردنی ئەو كەسانەوە تا ئێستا ناوبراوان لە دۆخێكی نالەبارو بە شێوەی نایاسایی راگیراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.