دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلایم ئێران لە شاری سەردەشت 5 كۆڵبەری كوردی بە زیندانی دانی جەریمەی نەختیی مەحكوم كرد.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، 5 كۆڵبەری كوردی خەڵكی شاری سەردەشت كە زۆربەیان لاون، بە تاوانی جێبەجێ كردنی كالوپەل بە شێوەی نایاسایی لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە زیندان و جەریمەی نەختی مەحكوم كران.
ناوی ئەو كۆڵبەرانە كە بەم شێوەیە راگەیەندراوە:
1_ مەنسور خەلیلی، كوڕی عەلی، 3 مانگ زیندان و یەك میلیۆن تمەن جەریمەی نەختی.
2_ ئاكام خزری، كوڕی ناسر، 4 مانگ و 4 رۆژ زیندان و 2 میلیۆن جەریمەی نەختی.
3_ ساكار عادڵ پوور، كوڕی ساڵح، 3 مانگ و یەك رۆژ زیندان و 400 هەزار جەریمەی نەختی.
4_ عەلی زاهید پوور، كوڕی نێعمەت، 600 هەزار جەریمەی نەختی.
5_ رەئوف قادری، كوڕی خالید، 3 مانگ و 2 رۆژ زیندان 500 هەزار جەریمەی نەختی.
ئەم 5 لاوە سەردەشتیە پێشتریش بە تۆمەتی تێكدانی سنوورەكان بە هۆی كۆڵبەری كردن، لە لایەن هێزە ئینتزامیەكانی ئێرانەوە دەستگیر و دادگایی كرابوون.
ئەم 5 هاوڵاتییە كوردە ئێستاكە لە چاوەڕوانیی بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوەدان.
تێبینی لەسەر بابەتەكانی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە:
بە پێی مادەی 2ی یاسای دانیشتووانی سەر سنووری ئێران، دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكان ئیزنی ئەوەیان هەیە هەموو كەلوپەلێك جگە لەو كەلوپەلانەی هاوردەكردنیان قەدەغەیە و نایاساییە بە بێ دانی هیچ بڕەپارە و هەزینە و گومرك و باقی بەدواهاتەكانی دیكە كە لە كەلوپەلە هاوردەكراوەكان و هەروەها هەناردەكراوە ناوچەییەكان، دەتوانن هەموو كەلوپەلێك هاوردە بكەن.