دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

6 میلیۆن دەرچووی زانكۆ لە ئێران بێكارن

بەرپرسێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ئێران ئاشكرای كردووە، 6 ملیۆن خاوەن بڕوانامەی زانكۆ لەئێران بێكارن و رێژەی بێكاری ژنان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان دوو قات زیاترە.

“كوروش پەرەند” جێگری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وتوویەتی: لە حاڵی حازردا 10 ملیۆن و 200 هەزار دەرچووی زانكۆ لە ئیران هەیە و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە 6 ملیۆن كەسیان لە بازاڕەكانی كاردا نەیانتوانیوە كار دەست بخەن.

ئەو بەرپرسە باسی لەوەش كردووە، بەم نزیكانە زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار خوێندكاری دیكەش زانكۆ تەواو دەكەن و پەیوەست بە رێژەی بێكاران دەبن.

كورووش پەرەند ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە رێژەی بێكاری دەرچوانی زانكۆ لەئێران بەبەراوەرد وڵاتانی دیكە زۆر زیاترە و تەنانەت رێژەی نێونجە ستانداردە جیهانییەكانیشی تێپەڕاندووە.

لە ئێران لە 64%ی دەرچوانی زانكۆ لە كچان و ژنان پێكهاتوون و دەوترێت رێژەی بێكاری ئەو توێژە دووقاتی پیاوانە و تەنیا رێژەیەكی زۆر كەمیان سەرقاڵی كاركردنن.

ماوەیەك لەمەوبەریش نوێنەری پارێزگای ئیلام لە مئجلیسیحكوومەتی ئێران ڕایگەیاندبوو: لەو پارێزگایە زیاتر لە 15 هەزار كەس كە دەرچووی زانكۆ و خاوەن بڕوانامەی دیپلۆم و لیسانس بێكارن و هیچ كارێكی تایبەت بە پسپۆڕیی خۆیان نییە.

عومران عەلی محەممەدی وتوبووی: لەم چەند ساڵەی دواییدا هیچ گۆڕانێك سەبارەت بە ڕەخساندنی هەلی كار لە ئیلام ڕووی نەداوە و بەشێكی زۆر لە لاوەكانی ئەو پارێزگایە بەدەست بێكارییەوە دەناڵێنن.

ئیلام یەكێك لە چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی كوردستانە كە پڕۆژەی گەورەی پیشەیی تێدا نییە و ئەگەریش هەیە نەچۆتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە و بە نیوەچلی ماوەتەوە.

پێشتریش بانكی نێودەوڵەتی پارە بڵاوی كردبوویەوە، ساڵانە نزیك بە 150 هەزار كەس كە خاوەنی بڕوانامەن وڵاتی ئێران بەجێ  دێڵن، هەروەها وتراوە كە بەپێی ئامارە فەرمییەكان رێژەی بێكاریی لە ساڵی 201٤دا، زیاتر لە  10% بووە، ئەمە لە حاڵێك دایە سەرچاوە نافەرمییەكان باس لە بێكاریی 20%ی دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.