هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرە لە ئێران 3 هێندەی نرخی گەشەی حەشیمەتە

بە پێی راپۆرتی دەفتەری بەرەنگاریی لەگەڵ تاوانەكانی مادەهۆشبەرەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەم دواییانەدا بڵاوی كردووەتەوە، ئێران زۆرترین گیرۆدەی مادەهۆشبەرەكانی لە ئاستی جیهاندا هەیە.

بەهۆی سانسۆڕی هەواڵ و نەبوونی زانیاریی شەفاف، بە پێی ئامارە نافەرمیەكان رێژەی تووشیارانی مادەهۆشبەرەكن لە ئێران لە نێوان 2 میلیۆن تا 4 میلیۆن دایە.

ئێستاكە ئاكامی توێژینەوەكان لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو دەریخستووە كە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو نرخی زیادبوونی حەشیمەت و دانیشتووانی ئێران 2/63% بووە و هاوكات نرخی بەڕۆژی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر زیاتر لە 3 هێندەی نرخی زیادبوونی حەشیمەتی ئێران بووە.

هەروەها تەزریق كردنی مادەی هۆشبەر هەموو ساڵێ 33% زیاد دەكات و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لانیكەم 6 میلیۆن كەس لە بنەماڵە ئێرانیەكان بە شێوەی راستەوخۆ لەگەڵ كێشەی مادەهۆشبەرەكان دەست و پەنجە نەرم دەكەن.

لە لایەكی دیكەوە كێشە دەروونیەكان لە پارێزگای تاران لە ماوەی 10 ساڵدا 60% پەرەی سەندووە و كارناسان باس لە پەرەسەندنی هەیەجانە تێكەڵ بە توندوتیژیی و خەمكی  و هاوكات دابەزینی شادی دەكەن.

ئەم بابەتە باس لە پێویستیی سەرنجدانی جیددی بە تەندروستی دەروونی لە كۆمەڵگادا دەكات كە پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ پەرەسەندنی جۆرەها كێشەی كۆمەڵایەتی هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.