”نازم دەباغ” نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، سوكایەتی بە فەریناز خەسرەوانی و خۆپیشاندەران لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات.
نازم دەباغ لە لێدوانێكیدا بۆ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، لەبارەی رووداوەكەی مەهاباد و راپەڕینە جەماوەرییەكەی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، كە “فەریناز خوسرەوانی” پێشتر پەیوەندی لەگەڵ خاوەن هوتێلەكە و ئەو كەسانە هەبووە كە تۆمەتبار كراون بە رووداوەكە و بەڵگەی ڤیدیۆیش هەن كە چەند جارێك لە هوتێل یەكیان بینیوە، بەڵام بەهۆی رێزگرتن لە بنەماڵەكەی گرتە ڤیدیۆیەكان لە لای دەزگا ئەمنیەتیەكانی ئەو شارە هەڵگیراون.
نازم دەباغ ئەو خۆنیشاندانەی رۆژهەڵاتی كوردستانیش بە تێكدەر وەسف دەكات و دەڵێ “ئەوانە خەڵكی تێكدەرن و ئەوانەن كە بە مادەی بێهۆش ئالودە بوونە و دەیانەوێ دۆخی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تێك بدەن” تەئكیدیش دەكاتەوە كە مامەڵەی حكومەتی ئێران لەگەڵ رووداوەكە زۆر بێلایەنانە بووە و دەستیان كردووە بە كارە یاساییەكانی ئەو پرسە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی دووشەممەی رابردوو كچێك بەناوی “فەریناز خۆسرەوی” لە هۆتێل “تارا” لە شاری مەهاباد بۆ ئەوەی لەلایەن كارمەندێكی ئیتلاعاتی ئێران دەستدرێژی نەكرێتەسەری، خۆی لە قاتێكی سەرەوەی هۆتیلەكە خستەخوارەوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەدوای ئەوە رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان لە شاری مەهاباد خۆپیشاندانێك سازدراو هۆتێل “تارا” ئاگری تێبەردراو بەهۆی تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران بریندار و دەیان كەسیش بوون.
تف لە شەرەفت، بەکرێ گیراو.
بە راستی ئەگەر راستبئ بەرێز نازم دەباغ لێدوانی ئاوای دابێت بۆهەوکەس ڕوندەبێتەوە کە ئەو نازمی دەباغی بێ دە ماخە چە ئەلقەلەگؤی چکی ڕژێمی کۆنە پەرستی ئیرانە
زورم پێ سەیر نیە پیاویکی وا لێ قەوماو شەتی بەم جورەباس دەکات یەکیتی وئەندامانی ئەکیتی لە دەورانی رەفراو گەڵالەوە خەزمەتی کوماری سێدارە دەکەن وە شورشگیرانی روژهەڵاتیان رادەستی ئەو حەکومەتە کەردەوە سیخوری و نوکەری ئەکیتی نەناسراو نیە بو ئێمە
ڕاست وایە بە قەبری مام جەلال.
ئەمەش هێرۆ ی بلە ئەحە ڕەش
http://rhewal.com/news.php?id=3414