زیائەدین حوزنی لە وتووێژێكدا رایگەیاند پڕۆژەیەكیان بە دەستەوەیە كە بەو پێیە 92 هەزار مزگەوت لە ئاستی شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران درووست دەكەن.
بە وتەی ناوبراو درووستكردنی ئەو مزگەوتانە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی فەرهەنگیو پێشگرتن بە دواكەوتوویی خەڵكەو هاوكات رایگەیاند، درووستكردنی مزگەوتەكان تایبەتە بە ئایینی شیعە.
حوزنی ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا پرۆژەی دروستكردنی 600 مزگەوت لە پارێزگای گیلان لە حاڵی بەرەوپێشچووندایە.
لە حاڵێكدا كە كۆمەڵانێكی بەرچاو لە دانیشتووانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدانو قەیرانە ئابووریەكان كاریگەری مەنفیان لەسەر دۆخی ژیانی خەڵك داناوە، دامو دەزگاكانی پەیوەندیدار بە كۆماری ئیسلامیی ساڵانەو بە بەردەوامی داهاتو دەرامەتی ژێرخانە ئابووریەكانی خەڵك بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان و مانەوەیان لە دەسەڵات بەكار دەهێنن.