لە كۆبوونەوەیەكی ئەمرۆی نێوان وەزیری كارو سەركونسوڵگەری ئێران لەگەڵ وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوو لا رێكەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی گیراوەكانی ناو زیندانەكانی هەرێمو ئێران كرا.
لەكۆبوونەوەكەدا مورتەزا حسێنی, سەركونسوڵگەری گشتی كۆماری ئیسلامی داوای كرد هەرچی زووە پرۆسەكە جێ بەجێ بكرێت بۆ ئەو گیراوانەی دەیانەوێت ماوەی سزادانیان لە وڵاتی ئێران تەواو بكەن .
لەبەرامبەردا محمد هاودیانی, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: بۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی گیراوانی نێوان هەردوولا هەنگاوی باش نراوەو لەگەڵا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەتەوە لەسەر ئەم پرسەو رەزامەندی بەدەست هێندراوە بۆ گەراندنەوەی ئەو گیراوانەی كە لەهەرێمی كوردستانن و خۆیان داوایان كردووە ماوەی سزادانیان لە ئێران كۆتایی پێ بێت .
ژمارەیەك هاوڵاتی كوردی باشور لە زیندانەكانی ئێراندا بەسەر دەبەنو لەم رێكەوتنەدا لەگەڵ ئەو بەندكراوە ئێرانییانە ئاڵوگۆڕ دەكرێن كە لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستاندان.