رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور رۆژی چوارشەممە لەبەیاننامەیەكدا ئیدانەی دەستگیركردنی نێرگز محەمەدی، جێگری سەرۆكو وتەبێژی ناوەندی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دەكاتو داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات ئازادی بكەن.
نێرگز محەمەدی رۆژی یەكشەممەی رابردوو بۆ لێكۆڵینەوە لەدۆسیەیەكی نوێ سەردانی لقی 15ی دادگای ئینقلابی تارانی كرد، رۆژی سێشەممە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لەماڵەكەی خۆی دەستگیركراو بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.
بەوتەی تەقی رەحمانی، هاوسەری نێرگز، بەرپرسانی قەزایی وتویانە ناوبراو لەسەر دۆسیە پێشوەكەی دەستگیركراوە.