كچێكی گەنجی شاری مەهاباد لەترسی دەستدرێژی كارمەندێكی ئیتلاعاتی ئەو شارە خۆی لە بینای هۆتێلێكی 4 نهۆمی خستەخوارەوەو گیانی لەدەستدا.
كەسێكی نزیك لەبنەماڵەی ئەو كچە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: ئەو كچە بەناوی (فەریناز. ز) كە كارمەندی هۆتێلی “تارا” لەشاری مەهاباد بووە لەلایەن خاوەنی هۆتێلەكەوە بەناوی نادر مەولودی دەخرێتە ژێر گوشارەوە تا ناچاری بكات لەگەڵ كارمەندێكی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارە كردەوەی سێكسی ئەنجام بدات، لەبەرامبەردا هۆتێلی ناوبراو بكرێتە 5 ئەستێرە، بەڵام كچەكە بەوە رازی نابێت.
بەوتەی سەرچاوەكە پاش ئەوەی خاوەنی هۆتێلەكە پیلان بۆ دەستدرێژی ئەو كارمەندەی ئیتلاعات بۆ سەر كچەكە دەڕێژێتو لەژوورێكی هۆتێلەكە لەگەڵ كچەكە دەرگایان لەسەر قوفڵ دەكات، فەریناز كە رێگەی دەرباز بوونی نەبووەو دەرگای لەسەر داخراوە، لەپەنجەرەی نهۆمی چوارەمی هۆتێلەكە خۆی دەخاتە خوارەوەو گیانی لەدەست دەدات.
سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست وتیشی: تا ئێستا تەرمی فەریناز لە پزیشكی یاسایی مەهابادەو بنەماڵەی كچەكە سكاڵایان لەو كارمەندەی ئیتلاعاتو خاوەنی هۆتێلەكە كردوە بەڵام تا ئێستا هیچیان دەستگیر نەكراون.
خۆكوشتنی كچێكی لاو لەشاری مەهاباد، رای گشتی خەڵكی شاری نیگەران و توڕە كردوەو دەنگو هەرایەكی زۆری ناوەتەوە.
ئەگەر تۆزێک غیرەتیان تێدا بایە خەڵکی ئەو شارە ئێستا هەرایان نابووە.
کەتێدە سەر کوردایەتی فشە فشی زۆر دەکەن شاری قاضی و ………… .
والا كاك ئازاد من خه لكي مهابادم و زور دگل بير و راي جه نابت دام، به داخه وه له مهاباد هه ر نيوي قاضي نه مر و ماموستا هيمن و هه ژار مان پيوه ماوه، دواي دربريني داخي خوم به رامبه ر به و رووداوه دلته زينه دليم گه ر هينديك پاوتي و غيرت و شه رفي كوردايتي و مهابادي مالي دبي ئه و بينايه بروخينريت و خاوه ن هوتيله كه ش ( گه ر ئه و كاره ساته نامردانه و بي شرفانه ي) كردبي دبي پارچه پارچه بكريت تا بزانن شه رفي هه ر كچه كورديك شه رفي هه مو كورديكه . هه ر ئه وه مان كم بوو پياوي ناپياوي بي شه رف ناموسي كورد بو پاره و بينا بفروشي به عه جمي ئيتلاعاتي و خوينخوري كورد.
کاکە ئەوە کارەساتە ئەگەر پێشی پێ نەگرین، دوبارە دەبێتەوە.
rohi shad bit