شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دەركردنی حوكمی 15 رۆژ زیندان بۆ 2 چالاكی كرێكاریی

بۆ هەركام لە چالاكانی كرێكاریی “مەحمود ساڵەحی” خەڵكی شاری سەقز و “عوسمان ئیسماعیلی” خەڵكی شاری مەهاباد، حوكمی 15 رۆژ زیندان دەركراوە.
بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، بنەماڵەكانی “مەحمود ساڵەحی و عوسمان ئیسماعیلی” رایگەیاندووە: بە تێپەڕبوونی 6 رۆژ لە بڕیاری دەستگیكردنی ئەم دوو چالاكە كرێكارییە، لقی 5ی دادیاریی دادسەرای ئینقلابی شاری سنە و چاوپێكەوتن لەگەڵ قازیی ئەو لقە، زانیویانە كە ئەو 2 چالاكە كرێكارییە بە تۆمەتی پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، حوكمی 15 رۆژ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
ئەوان هەروەها رایانگەیاندووە: ئێمە وەك بنەماڵەكانی مەحمود ساڵەحی و عوسمان ئیسماعیلی وێڕای مەحكوم كردنی دەستگیركرانی ئەم كەسانە خوازیاری ئازادیی خێرای ئەو چالاكە كرێكارییانەین.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو و بەتایبەت لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە نزیك بوونەوە لە رۆژی جیهانیی كرێكار دەیان كەس لە چالاكانی كرێكاریی كوردستان دەستگیر و تا ئێستا چارەنووسی نزیكەی 20 كەسیان هێشتاكە نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.