چەكدارانی داعش دوێنێ هەینی 11ی مانگی گوڵان لانیكەم 50 كوردی ئێزیدیان لەناوچەی تەلعفەر لە 56 كیلۆمەتری شاری موسڵ گوللەباران كرد.
بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێریی ریانۆڤستی، “هاوكار جاف” بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە موسڵ هەواڵەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و دەڵێت: چەكدارانی داعش دوێنی هەینی ئەو هاوڵاتیانەیان لەسێدارەداوە.
بەوتەی ناوبراو چەكدارانی داعش بە هۆی بەردەوامبوونی بۆردومانی مۆڵگەكانیان لەلایەن فرۆكەكانی هاوپەیمانان دەستیان بە كوشتو بڕی ئێزیدییەكان كردوە.