لە سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ کاک مستەفای هیجری دوای تەمەنێکی زۆر خوێندن و مامۆستایەتی و سیاسەت کردن، بە دەخۆڕادیوی هاته سەر ئەو باوەڕه که نابێ له گەلی نووسەران بەجێ بمێنێ‌و شندڵی له خۆیداو کتێبێکی له ژێر ناوی “نسکۆ و دابڕان” نووسی و به پەله چاپ و بڵاوی کردەوه. هەرچەند دەقە ئەدەبییەکەی کوردییەکی ڕەوان‌و تەواوه، بەڵام بەڕاستی ناوەرۆکەکەی زۆری شڕوشاڵاتی ناڕێک و ناڕاستی تێدایه. دەڵێی بەتایبەتی پێی گوتراوه بۆ ئەوەی ڕەوتی یەکگرتنەوە وەدوا بخا‌و بەر بە درێژەدانی دانیشتنەکانی پێشوو بگرێ و به هەر وشەگەل‌و تۆمەت لێدانێک بێ، چەت دە رەوتەکه بخا‌و چاوەڕوانیی خەڵک به لاڕێدا بەرێ و هەوڵەکانی له زوەوەی دۆستان‌و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات داویانه، قسر بکا.
لە بەشی یەکەمدا هەوڵ دەدا بسەلمێنێ ڕێبەرانی شەهید بڕیارەکانی که له دەفتەری سیاسی‌و کومیتەی ناوەندی دراون به هێندیان نەگرتوون‌و پێشێلیان کردوون، بۆیه له داوی دوژمنانی گەلو تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی کەوتوون. ڕەنگ بوو ئەگەر دادگای میکونووس ئەو ئازایەتییەی نەنوانداباو قەراری مەحکومیەتی تاوانباران و دیپلومات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی نەدابا، لەوه زیاتریشیان پێ‌گوترابا بۆ ئەوەی کاک مستەفا خۆی به دێموکراتی ڕاستەقینەو مرۆیەکی وریا‌و ئازا له قەڵەم بدا!
بەڕاستی ئەگەر نووسەری “نسکۆ‌و دابڕان” له بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبه مەبەستی تایبەتی نەبایه، دوای ٢٥ ساڵ‌و پاش چاپ‌و بڵاوبوونەوەی چەند کتێب که له‌سەر ئەو مه‌سه‌لانه نووسراوەو دوای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ له دابڕانی به قەولی خۆێ هاوڕێکانی پێشووی، ئێستا کاتی ئەوەی بوو ئه‌وانه بێنێته‌وه گۆڕێ و بە وه‌گەڕخستنی قەڵەمه‌کەی که له تەواوی تەمەنیدا ئەوەندەی پێ نەنووسیوه، ئەو کتێبه بەو هەموو تۆمەتلێدانو قسە سووک‌و چرووکانه بنووسێ که هەرچەند کوردییەکەی ڕەوانه، بەڵام بەدەغەڵی و ناڕاستی نووسراوه.
به هەرحاڵ منیش به نۆبەی خۆم هەوڵ دەدەم تا ئەو جێگایه‌ی دەگەڕیتەوه سەرمن‌و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ، وه‌ڵامی بۆچوونەکانی بدەمەوه‌و هەڵه یا تۆمەتەکانی ڕاست کەمەوە.
بەرلەوەی بێمه سەر لاپەڕەکانی کتێبەکە، وەبیر خوێنەران دێنمەوه کە پێش یەکگرتنەوەی پێشووش کاک مستەفا که هەستی کردبوو بەرەو یەکگرتنەوه دەچین بۆیە بۆ له باربردنی ڕەوتەکه دوو کاری سەیروسەمەره‌ی کردبوو.
یەکەم: فەرمانی دابوو بۆمبێکی بەهێزیان ئاماده کردبوو که بینێرێ له نێو ئێمەدا بیتەقێننەوه و زەبرێکمان لێدەن‌و ئێمەش حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو تاوانه مەحکوم کەینو وتووێژەکان که دەستی پێ‌کردبوو، فەشەل بێنن. بەختەوەرانه هەر کادرەکانی خۆیان پێیان زانی‌و پێشی ئەو پیلانه‌یان گرت.
دووهەم: بەدوای پوچەڵ بوونەوەی ئەو پیلانەی سەرەوه، چەند پێشمەرگەی ناردبوو تا دوای چەند ساڵ تەنیا ماشینێکی که کاتی جیابوونەوه هاوڕێیەک بۆ لای ئێمەی هێنابوو، بفڕێنن‌و بیبەنەوه خزمەت ئەوان. نێردراوه ژیرەکان ئەو کارەیان کرد! هاوڕێیانی ئێمه که پێیان زانی وەدوایان کەوتن‌و له جادەی بێستانە _ کۆیه گەیشتنە سەریان و بوو بە شەڕ، کاک مستەفا هێزێکی بە هاوارەوه ناردن کە ماشینێکی لوکسی کاک مستەفا یا سکرتاریاشیان بۆ ئەو شەڕه هێنابوو که ئاوری تێبەردرا. بەڕاستی ئەگەر مەحافزی ئەو کاتی سلێمانی کاک سالار عەزیز له‌و دەمەدا بەڕێکەوت به خۆی‌و پێشمەرگه پارێزەرەکانی نەگەیشتبانایه ئەو شوێنه‌و لێکی نەکردبانەوه، وەک شەڕەکانی که پێشتر له پۆستی بەرپرسایەتی سیاسی نیزامی‌دا کاک مستەفا پێی فرۆشتبووین، لەوانه بوو جگه لەو ٢٢ پێشمەرگەی ئێمه که پێشتر له شەڕی براکوژی دوو باڵی دێموکرات‌دا به ناحەق شه‌هید کرابوون، چەند کەسێکی دیکەش له هەردوو باڵ له‌و شه‌ڕه‌دا شەهید بن.
کاک مستەفا له لاپەڕەی ٤ی ئەو کتێبەدا دەنووسێ تا ساڵی ١٣٥٧ حیزبی نەبووم و گۆیا له ساڵی ١٣٥٧ بووەته حیزبی. نەخێر من وەک بەرپرسی تەشکیلاتی ئه‌وکاتی حیزب عەرزت دەکەم که جەنابت ئەو ساڵه حیزبی نەبووی، بەڵکوو له ١٣٥٨یش‌دا تا کۆنگرەی ٤ نه هەر حیزبی نەبووی، بەڵکوو به شاهیدی بەرپرسانی ئەوکاتی ڕێکخراوی حیزب له نەغەده زۆریش موخالیف بووی‌و زیاتر لایەنگری چریک‌و جارجاریش لایەنگری کۆمەڵە بووی. هەتا کۆنگرەی ٤ ناویشت له نێو ئەندامانو لایەنگرانی حیزب له تەشکیلاتی نەغەده‌دا نەبووه، له کۆنفرانسی نه‌غه‌ده‌ش بەشدار نەبووی. ئەوه دکتور قاسملوی شەهید بوو که جەنابتی وەک میوان بۆ کۆنگره دەعوه‌ت کرد‌و لەوێ هێنایە نێو لیستی کاندیداکانەوه‌و هەڵبژێردرای. هەمووشمان دەزانین کۆنگرەی ٤ له ڕێکەوتی 30/11/58 تا 5/12/58 بەڕێوه چووه.
له لاپەڕەی ٧٥دا له پێوەندی لەگەڵ کۆنگرەی 8 و لیستەی فیکس‌دا دەنووسێ: “بەڵام هاوڕێیانی ناڕازی ئاماده نەبوون لیستێکیش بۆ خۆیان ئاماده بکەنو له‌گەڵ لیستەی دیکه بکەونه کێبڕكێ، له ئاکامدا لیستی دیاریکراو دوای کشانەوەی ئەو چەند هاوڕێیەو پڕکرانەوەی جێگای ئەوان به کەسانێکی دیکه دەنگی زۆربەی ئەندامانی کۆنگرەی به دەست هێنا.”
ئاخر کە ئێمه هەر له بنەڕەتدا موخالیفی لیستی فیکس بووین‌و پێمان ڕەوتێکی نادێموکراتیک بوو، چۆن دەکرا لیسته بدەین؟ لەڕاستیدا ئەو لیسته هەر به مەبەستی وەلانانی هێندێک کەس هاتبووه گۆڕێ! ئەوەنده کەسیشمان ئەو سەردەمه له حیزب‌دا نەبوو که دوو لیست بدەینو به کۆ ئەندامانو ڕێبەری دیاری بکەین و بکه‌وینه کێبه‌رکێ.
زۆر له هاوڕێیان له بیرمانه، سمایله چکۆڵ که ئەندامی کۆنگره بوو، له دکتوری پرسی؛ ئەدی جێگەی ئەو هاوڕێیانەی لە لیستەدا نامێنن چۆن پڕ دەکەنەوه؟ دکتور فەرمووی هەر بەو کەسانەی ماونەوه بەڕێوەی دەبەین، پێویست ناکا کەسی دی زیاد کەین. هەرواش بوو کەسی دیکه له لیستەکه زیاد نەکراو جێگەی ئەوان له لیستەدا پڕ نەکرایەوه.
هەر له لاپەڕەی ٧٥دا دەنووسێ: “زۆرتری ئەندامانی ڕێبەرایەتی ئەو تاقمه گاڵتەیان بەو تەوجیهات‌و پاساو هێنانەوه دەهات و باوەڕیان پێیان نەبوو، بەڵکوو هەڵگری بیری دژ بەم پاساوانە بوون، بەڵام بەیانییەی جیابوونەوه‌کەیان ئیمزا کردبوو.”
کاک مستەفای بەڕێز! زۆر جارم گوتووه که نە لە کۆنگرەدا و نە دوایەش تا ئاخرین دانیشتن دەگەڵ دکتور که بۆ خۆشی دەعوەتی کردبووم، نه ئاگام له جیابونەوه بوو، نه باوەڕم به جیا وونەوه هەبوو، دوای ئەو دانیشتنەو سووربوونی دکتور له سەر بۆچوونی خۆی بۆ درێژه‌دان به دژایەتی‌و غەیبەتی ئەو هاوڕێیانه عەرزم کرد: “من له گەڵ حیزبێک نابم که هەر یەک که‌س بڕیار بدا‌و هیچ پێشنیارێک بۆ پێشگیری له لێک بڵاوبوونی حیزب قبووڵ ناکا.”
بەڵام بەڕاستی کەسێک باوەڕی به مهسەلەیەک نەبێ دەتوانێ بەیانییەی ئیعلامی لەدایکبوونی حیزبێک ئیمزا کاو ماوەی نزیک به ٩ ساڵ بۆ ئه‌و ئامانج‌و بەرنامه داڕێژراوه به فیداکاری ته‌واو کار بکا؟!
له لاپه‌ڕه‌ی 77دا ده‌نووسێ “ماوه‌ی نزیک به 9 ساڵ ههوڵو تێکۆشانیان به کرده‌وه سه‌لماندیان که هیچ شتێکی تازه‌تریان له حیزبی دێموکرات پێنه‌بوو.”
هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا ئاماژه به ڕاپۆرتێکی من وه‌ک سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر ده‌کا که چوومه وڵاتی فه‌ڕانسه، ئاڵمان دانمارک، هوله‌ند، نوروێژ، سوئید، بریتانیا، ئوتریش‌و سویس‌و له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا 110 کۆنفڕانس‌و سمینار‌و دیداری سیاسی‌و وتووێژی ڕادیویی‌و ڕۆژنامه‌نووسیم هه‌بووه.
نه‌خێر کاک مسته‌فا ئێمە زۆر شتی تازه‌مان پێ‌بوو. ئێوه پێتان وابوو ئێمه تاقمی حه‌وت کهسینو خۆمان ده‌باوه‌شی کۆماری ئسلامی داوێین‌و ئێوه‌ش پێی‌هه‌ڵده‌په‌ڕن‌و خوشحاڵ ده‌بوون، به‌ڵام وه‌ک دیتتان له مه‌یداندا ماینه‌وه‌و به‌حه‌ق شۆڕشگێڕ بووین‌و به کرده‌وه سه‌لماندمان ڕۆڵه‌ی گه‌لین، بۆ شۆڕش هاتووینو له گه‌ڵ دوژمن به لێبڕاوی به‌ربه‌ره‌کانی دهکهینو له درێژه‌دانی خه‌باتی ره‌وامان‌دا سوورین. ئه‌و ئه‌خلاقه شۆڕشگێرانه‌ی له نێو ئێمه‌دا هه‌بوو، وایکردبوو که هیچ جیاوازییه‌ک له بهینماندا نه‌بوو، درێغیمان له ژیانی به‌رانبه‌ر ده‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه نه‌ده‌کرد. هه‌رچی هه‌مان‌با برایانه ده‌زاندراو که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرا، ڕۆحی ته‌فاهوم‌و برایه‌تی به ئه‌ندازه‌یه‌ک بوو که ئێستاش ئه‌وه‌ی وه‌ک پێشمه‌رگه‌و کادر ماوه یا چۆته ده‌ره‌وه هه‌موو یه‌ک گیانین‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێ ده‌غه‌ڵی حیزبایه‌تی ده‌که‌ین، وه‌ک خزمی نزیک‌و براو هاوخه‌بات لێک ده‌ڕوانین‌و هه‌ر ئه‌و برایه‌تییه ئێستاش ئێوه ده‌ترسێنێ پێتان وایه ته‌شکیلاتی ئه‌و ده‌میمان وه‌ک خۆی ماوه‌و به ڕه‌شبینی له‌و ته‌فاهوم‌و برایه‌تییه ده‌ڕوانن.
ئێمه فه‌رهه‌نگێکی نوێ‌و ڕۆحیه‌تێکی تازه‌مان برده نێو به‌ده‌نه‌مان‌و فه‌رهه‌نگی به‌خاڵه‌ت، به‌رچاوته‌نگی، خۆ بهزلزانیی بێ جێ، ده‌سته‌به‌ندی‌و پاوانخوازیمان به جارێک له خۆمان دوور کرده‌وه. به‌ڕاستی هه‌تا ئێوه له بنه‌وه ده‌ستتان له کاروباری ئێمه وه‌رنه‌دا ئه‌و ڕه‌وته ئه‌وه‌نده به‌هێزو ئه‌و حیزبه ئه‌ونده ساغ بوو که له ماوه‌ی 8-9 ساڵدا له هه‌موو بارێک‌دا جێی خۆی کرده‌وه‌و چووه ناو دڵی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، ئێستاش له ده‌رو ژوور حه‌سره‌تی بۆ ده‌خوازن.
ئه‌و تێکوشانه‌ی له‌و ماوه‌شدا لە بواری سیاسی و نیزامی کردمان، به ئه‌رکی خۆمان زانیوه. هاتووچۆی ئه‌و وڵاتانه‌ش‌و په‌یوه‌ندی پێوه‌گرتنیان نه هه‌ر پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه زانستییه‌کانی ئێمه نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌رکێکی حیزبی بوو که ده‌بوو ده‌گه‌ڵ حیزبه پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌و وڵاتانه په‌یوه‌ندی بگرین‌و به‌رنامه‌ی کاره‌کانمان به‌ره‌و پێش به‌رین. دیاره جه‌نابت پێت وابوو ئێمه ده‌سته‌وه‌ستانین چمان له‌ده‌ست نایه‌و هه‌روه‌ک له پێشدا به دایک‌و بابی پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه‌تان ڕاگه‌یاندبوو که کوڕه‌کانیان له برسان قڕ ده‌بن! هیچکاتیش نه‌چووینه خه‌تی ئیمپریالیزمه‌وه. ئه‌وه‌ش بزانه دنیا ده‌ئاڵ‌و گۆڕدایه، نه سوسیالیزم ڕه‌نگی جارانی ماوه‌و نه ئیمپریالیزم وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. له ده‌وروبه‌رت بڕوانه تا لێت حاڵی بێ. زه‌مانی بیر‌و فکری دۆگم و چه‌قبه‌ستوو نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر پێویست بوو له جێی خۆیدا زیاتری شی ده‌که‌مه‌وه.
هه‌ر له ئاخری لاپه‌ڕه‌ی (77)دا ده‌فه‌رمووی چۆنه جەلیل وەک سکرتێری حیزب سێ مانگ له وڵاتانی ئیمپریالیستی ده‌خولێته‌وه؟
ئێستاش ئه‌تۆ له مانای ئیمپریالیست حاڵی نی! له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌من چووم سوسیالیستەکان یا سوسیال دێموکراته‌کان له‌سه‌ر حوکم بوون‌و حیزبی چه‌پی دیکه‌شی لێبوون که ده‌بوو وه‌زعی کورد‌و کوردستانیان بۆ ڕوون بکرێته‌وه.
ره‌نگه سه‌فه‌ریشم بۆ وڵاتانی شه‌رقی کردبێ، به‌ڵام له به‌ر فزولان باسم نه‌کردوه. نیگه‌ران مه‌به ئێستاش ئه‌گه‌ر سوسیالیزمێک به‌ڕاستی مابێ من هه‌ر لاینگریم. به‌ڵام جارێ با ئەتۆ بتوانی به کرده‌وه ببی به مرۆڤێکی دێموکرات‌و له حیزبهکهتدا مافی مرۆڤ بپارێزی‌و دادوه‌رییەکی ڕێژه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری جا ئه‌وه ده‌م دوو قسان ده‌که‌ین!
له لاپه‌ڕی 78دا ئه‌من سه‌رکۆنه ده‌کا که بۆ چوومه ئه‌مریکا و ده‌گه‌ل کۆنگریسمان و سه‌ناتووره‌کان و زۆر شوێنی دیکه‌ی ئه‌و ولاته ملاقاتم کردووه.
هاوڕێی پێشوو! باشت له بیره که شه‌هید دکتور قاسملوو زۆری حه‌ز ده‌کرد بچێته ئامریکا، به‌ڵام به داخه‌وه بۆی جوور نه‌بوو. هه‌روه‌ها چه‌ند جار داوای چوونی سۆڤیه‌تی کرد، به‌ڵام هیچ کات نه‌یتوانی ویزا وه‌رگرێ، دیاره ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رایه‌وه په‌یوه‌ندی حیزبی تووده و حیزبی دێموکڕات و جه‌ریانی دوبچێک له چێکوسڵواکی.
به‌ڵام بزانە ئه‌من کاتێک چوومه ئامریکا که ئه‌و وڵاته سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر کورد گۆڕابوو و هێلی 36ی دانابوو بۆ پاراستنی به‌شێك له کوردستان و پایگای ئه‌نجیرلیکی تورکیه‌شی بۆ کرده پشتیوان. جا که چوومه ئامریکا بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی مادی نه‌چوبووم، هه‌ر چه‌ند براده‌رانی ئێوه منیان له لای ئامریکایه‌کان به چه‌پ ناساندبوو، به‌ڵام بۆ ته‌رحی مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران چووم، که بیریان بخه‌مه‌وه که ئه‌وان له سه‌ده‌ی 20دا وه‌ک بریتانیا گه‌وره‌ترین غه‌دریان له کورد و ئێران کردووه. تێکدانی کۆماری کوردستان و کودتای دژی دکتور موسه‌دیق، پشت تێکردن له کورد دوای 14ساڵ شۆڕش له کوردستانی عێراق و تێکدانی ئه‌و شۆڕشه درێژخایه‌ن و به‌شکۆیه.
پێم گوتن هه‌تا ئاوا بوون، ئێمه‌ش دژتان بووین و هه‌ین، به‌ڵام ئیستا که ئێوه خه‌ریکن کورد ده‌ناسن و چه‌په‌ری پاراستنتان له به‌رامبه‌ر سه‌دام و به‌عس بۆ کورد داناوه، ئێمه‌ش به‌وه ده‌زانین و هاتووین داواتان لێ بکه‌ین چیدی دژایه‌تی کورد مه‌که‌ن و پشتیوانی سیاسی له‌و نه‌ته‌وه چه‌وساوه و گه‌لی ئێمه له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا بکه‌ن که جگه له تاوان و جینایه‌ت به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و گه‌لی ئێمه و له‌سه‌ریه‌ک وێرانکردنی ئێران هیچی بۆ خه‌ڵک نه‌کردووه.
به‌ڵێ به نووسینی ئه‌و نامه‌ی ئاماژه‌ت پێ کردووه له ماوه‌ی 10 رۆژدا، 40 مه‌لاقاتمان هه‌بووه و شه‌وانه‌شم بۆ کورده‌کان دانابوو کە بە خزمەتیان بگەم و راوتەگبیریان دەگەڵ بکەم.
برای به‌ڕێز ئه‌وده‌میش ئێمه موخالیفی په‌یوه‌ندی گرتن نه‌بووین، به‌ڵام ده‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک به قازانجی نه‌ته‌وه‌که‌مان، نه به قازانجی شه‌خسی و سه‌پاندنی بیروبۆچوون به سه‌ر خه‌ڵکدا.
جا ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت وه‌ک سکرتێر دوای 30 ساڵ ده‌خۆت راده‌بینی ئاوا خۆت ماندووکهی، فه‌رموو ئێمه نه به‌خیل و نه کورسی په‌ره‌ستین که هه‌موو حه‌ولمان بۆ ئه‌وه بێ.
به‌ڵێ من ده‌گه‌ل ئه‌و سه‌فیره وێنه‌م گرتووه که ئاماژه‌ت پێ کردووه. چۆنکه له مێژ ساڵ بوو دۆستی کورد بوو و له دۆستانی نیزێکی بارزانی نه‌مریش بووه!
ناوبراو زۆر جاریش ئامۆژگاریی کوردانی کردووه‌و به مه‌لا مه‌سته‌فای گوتبوو جه‌نابت به‌و هه‌موو ته‌جره‌به‌وه چۆن فریوی درۆ و ده‌له‌سه‌ی کسنجێرت خواردووه و باوه‌ڕت به قه‌وڵ و قه‌راری کردووه؟
کاک مستەفا ئه‌وه‌ش فێر به که له سیاسه‌تدا نه دۆست هه‌تاهه‌تاییه و نه دووژمن. گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌خلاق و پڕنسیپ نه‌خرێته ژێرپێ، بۆ کورسی و بۆ مه‌قام یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌کرێ.
هه‌موو کاتیش منی خزمه‌تکاری گه‌ل و نیشتیمان خاوه‌نی قسه‌ی خۆم بووم و پێشم شک نایه وه‌ک زۆران بۆ ئه‌وه‌ی له کورسی دوور نه‌که‌ومه‌وه واز لە قسە و بۆچوونی خۆم بێنم.
له لاپه‌ڕی 80دا باسی شه‌ری حیزب و کۆمه‌ڵه ده‌که‌ی، ده‌کرده‌وه‌دا ئه‌و شه‌ره به قازانجی که‌س ته‌واو نه‌بوو، خوێنی سه‌دان رۆله‌ی تێدا رژا. به‌ڵێ ئێمه یه‌ک لایه‌نه شه‌رمان راگرت و جێگه‌ی شانازی و خۆشحالی هه‌موو خه‌لكی کوردستان بوو، به‌ڵام من له یه‌که‌م شه‌ردا که ساڵی 60 له گوندی حاجیاڵیکهند له نێوان حیزب و کۆمه‌ڵه‌دا ساز بوو، له بۆکان به دانیشتن ده‌گه‌ل کاک عه‌بدوڵڵای مهتدی و سه‌ید عومه‌ری کوڕی سه‌یدی زه‌نبیل وەک نوێنه‌ری شیخ عزه‌دین حوسێنی دانیشتم و قه‌راردادێکمان نووسی و شه‌ره‌که‌مان ته‌واو کرد، وێنه‌که‌شم ئه‌و کات داوه به سکرتاریا به‌ڵام ره‌نگه وه‌ک زۆربه‌ی به‌ڵگه‌کانی دیکه لای ئێوە دەست نەکەوێ و مەسڵەحەت نەبێ نیشان بدرێ، بەڵام وێدەچێ لای کاک عه‌بدوڵڵا ده‌ست بکه‌وێ.
ئاخر له قه‌دیمه‌وه گوتوویانه خوێن بە خوێن ناشۆرێته‌وه، به‌ڵی کاتێک ئێمه وه‌ک رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگیر یه‌ک لایه‌نه ئه‌و شه‌ڕه‌مان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه راگرت به خائین و جاش و…. نێودێرتان کردین. به‌ڵام ئێوه پاش یه‌ک دوو سال ئه‌و کاره‌تان کرد. که‌چی مه‌تنه‌که‌تان ئه‌وه‌نده ناشیانه و خۆبه‌زلزانانه بوو که زیاتر وه‌ک ئیعلامی شه‌رێکی نوێ ده‌چوو. ره‌نگه ئێستا که ته‌جروبه‌یه‌کی درێژترت هه‌یه ئه‌گه‌ر پێیدا بچیته‌وه بۆ خۆشت پێت سه‌یر بێ!
له لاپه‌ڕه‌ی 80دا ده‌ست پێ ده‌کا له سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێمه و موجاهیدین ئه‌وه‌ی ده‌یلێ نایلێته‌وه و ده‌ست ده‌کا به نه‌قل و نه‌زیره و جه‌علیات و شتی دروست کراو.
کاکی برا، به‌ر له هه‌موو کارێک مەترسێ جارێکی دی به‌رگی دووی په‌نجا سال خه‌بات بخوێنه‌وه و به رۆژنامه‌کانی کوردستانی ئه‌و ده‌می حیزبی دێموکڕاتی کوردستان رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێردا بچۆوه تا بزانی ته‌نیا ڕێکخراوی موجاهیدین نه‌بوو که مه‌وزعی ئێمه‌یان تائید کرد و پشتیوانیان لێ‌کردین، به‌ڵكوو زۆربه‌ی حیزبه کوردستانی و ئێرانییه‌کان مه‌وزعی ئێمه‌یان به جێ و به حه‌ق زانی.
به‌ڵام پێشم خۆشه ئه‌وه بزانی که موجاهیدین له سه‌ره‌تادا موخالیفی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه بوون و هه‌ولێشیان زۆردا ئه‌و کاره نه‌کرێ، به‌ڵام به قسه‌مان نه‌کردن، لانیکه‌م هه‌تا مانگێک دوای هاتنه خواره‌وه‌ی براده‌رانیش له بۆڵێ، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌وانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام دوایه وه‌ک زۆربه‌ی هێزه‌کانی دیکه هاوکاریان کردووین. به‌ڵام پێم خۆشه ئه‌گه‌ر تا ئیستاش نه‌تزانیوه بزانی که من وه‌ک هێندێک که‌س لەپڕێک نەبوومە کوڕێک که له‌ناکاو به سه‌ر حازریدا کەوتبم، بۆیە عاده‌تم به گوێ له مستی نه‌گرتووه.
ئێمه ئه‌گه‌ر گوێ له مست باین ئه‌وه‌ندی بڵێی یه‌ک و دوو ده‌بووینه ئه‌ندامی شوورا، زۆریشیان پێخۆش ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌تۆ که عاده‌تت به گوێ له مستی گرتووه ئیستاش هه‌ر ده‌لێی له شۆرا هاتینه ده‌ر. چونکوو کاتی خۆی وایان پێ دیکتە کردی.
هێندێك ورته ورت ده‌که‌ی و له زمان ئه‌بریشمه‌چیه‌وه درۆی گه‌وره گه‌وره ده‌که‌ی. بۆ تۆی سکرتێر عه‌یبه، ئێمه ئه‌گه‌ر که‌میشمان بووبێ به قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌گه‌ڵ به‌ده‌نه‌ی خۆمان به‌راستی و دروستی خه‌رجمان کردووه، به‌ڵام هیچ کات گوێمان بۆ قسه‌ی قۆڕی که‌س شل نه‌کردووه، ئه‌بریشمه‌چی کێیه که ئه‌مڕۆ نه‌هی به‌سه‌ر جه‌لیل گادانی‌دا بکا!؟ وە ئەگەر بۆ ئەو درۆیانە بەڵگەیەکت هەیە بۆ بڵاوی ناکەیەوە!؟
ئه‌تۆ جورئه‌تت نه‌ده‌کرد جارێک له‌سه‌ر شه‌هیدکرانی دکتور قاسملوو به گژ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆتریشدا بچیه‌وه و له حالێک‌دا ئه‌و ده‌م که ئێمه له ئێوه جیا بووین و جار جار وشه‌ی جاشیشتان بۆ به‌کار ده‌هێناین، به شاهیدی عه‌لی مازووچی لە ویەن زۆر به جدی به گژ دکتور فیشێردا چووم که ئه‌و ده‌م سه‌رۆکی پارلمان بوو و ئێستا سه‌دری ئه‌عزه‌می ئۆتریشه و داوام لێ کرد بپرسنه‌وه و قاتڵه‌کانی به‌ڕێتان کردونه‌وه داوابکه‌نه‌وه و به رەسیدەگی بە په‌روه‌نده‌که بکه‌ن، هه‌روه‌ها پێشم گوت که بێده‌نگیان له‌و بابه‌ته‌وه ریسوایی و ئابڕوچوونه!
کاتی خۆشی له‌و جۆرە به‌یت و باڵۆرانه‌تان زۆر گوت و دووپاتتان کرده‌وه، به‌ڵام چونکه هه‌رواتان به‌و قسه پروپووچانه باوه‌ر کرد که جاسووسه‌کانتان بە درۆ بۆیان دروست ده‌کردن و بۆیان ده‌گێرانه‌وه و سه‌ریشیان به رێژیمه‌وه به‌ند بوو، ئه‌و حیزبه خاوێنه‌تان گرده‌نشین کرد و کردتانه قوربانی هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆتان!
به‌لێ له واقعدا من نه‌چوونه ناو شۆڕام ئاوا به په‌له و به بێ پەسندکردنی ده‌فته‌ری سیاسی پێ دروست بوو، نه ئه‌م ته‌رزه ره‌فتارانه‌ی که دوای ئه‌و هه‌موو پێدا هه‌ڵگووتنە بە شۆرا ئاوا به ساده‌یی له شۆرا ئیخراج بکرێین که به پاڕانه‌وه‌ش رامان نه‌گرنه‌وه و دوایه‌ش به‌ده‌نه‌ی خۆمان فریو ده‌ین و بڵێین هاتینه ده‌ر.
پێم وایه ده‌بێ لێره به‌س بێ و چیدی ئه‌و قسه هه‌ڵه و بێ بنەمایانە ته‌حویلی خه‌ڵك نه‌ده‌ی!
له لاپه‌ڕه‌ی 58دا باسی گۆڕینی شعار له خودموختاری بۆ چاره‌نووس ده‌کا و ده‌نووسێ موجاهیدین پێمانی گوت ده‌بێ بیگۆڕن!
ئێمه هه‌تا ده‌گه‌ل ئێوه به‌و نرخه‌ی که باسی ده‌که‌ی تێکه‌ڵ نه‌بووینه‌وه، دۆستایه‌تی خۆمان ده‌گه‌ڵ ئه‌وان پاراست و هیچ کات نه داوایه‌کی ئاوایان له ئێمه کرد و نه ئه‌گه‌ریش کردبایان به قسه‌مان ده‌کردن، ئەگەر ئەهلی خوێندنەوە بای و چاوت لە بەرنامەی ئێمە کردبا، ئەوەت دەزانی هه‌تا تێکه‌لیش بووینه‌وه هاوکارییان هه‌ر کردین. زۆریش لە جەنابت پیاوتر بوون، ئەوان کە کوتیان دۆستایەتی دەکەن، دەیکەن و بە کردەوەش کردیان. وەک هێندێکان لەسەرەوە دۆست نین و لە بنەوە پیلان بگێڕن!
به‌ڵام داخه‌که‌م که تێکه‌ڵ بووینه‌وه ئێرانچیتی ده‌ستی پێ کرد و ته‌نانه‌ت له کۆنگره‌ی یازده‌ش که دوای یه‌کگرتنه‌وه گیرا، باس له سه‌ر فیدرالیزمیش که ئێمه هێنامانه گۆڕێ له روانگه‌ی ئێوه‌وه به خیانه‌ت و…. له قه‌ڵه‌م درا و هه‌تا یه‌ک دوو پلینیۆم پیش کۆنگره‌ی 13ش هه‌ر بڤه بوو!
له لاپه‌ڕه‌ی 8دا باسی بێ ده‌ره‌تانی مادی ئێمه واته حیزبی دێموکرات – رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر ده‌کا و زۆر جاریش باسیان کردووه که ده‌بێ ئیمه له برسان داوای تێکه‌ڵ بووونه‌وه‌مان کردبێ، ره‌نگە ئێستاش که حیزبی دێموکراتی کوردستان زۆر هه‌وڵ بۆ یه‌کگرتنه‌وه ده‌دا، ئێوه هه‌ر وا بیر بکه‌نه‌وه! لە سەرەتاشەوە وات بیر کردبۆوە کە پاش چەند مانگ نامێنین!
کاک مسته‌فای به‌رێز! ره‌نگه ئێمه له ماوه‌ی نیزیک 9 ساڵ تێکۆشان‌دا هیچ کات نه هه‌روه‌ک ئێستای ئێوه‌مان لێ نه‌هاتبێ که تلویزیون داخه‌ن، چه‌ند مانگ یارمه‌تی کادر و پێشمه‌رگه‌کانتان بۆ نەدرێ، ته‌ماح له‌و 150 هه‌زار دیناره‌ی پێشمه‌رگه‌ش بکه‌ن که کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یانداتێ، ره‌نگه ئه‌وانه له هه‌ل و مه‌رجی ئاسته‌مدا رووبده‌ن و بۆ حیزبێکی سیاسی و به‌رپرس دێته پێش. بەڵام ئێمە نەگەیشتینە ئەو وەزعە.
ئاخر بێجگه له‌و 10_12 ده‌زگا ماشێنه و ئه‌و هه‌موو چه‌ک و چۆڵ و که‌لوپه‌لی رادیۆ و بێسیمهی که له تێکه‌ڵبوونه‌وه‌دا له لایه‌ن ئێمه‌وه ته‌حویلتان دراوه و لیسته‌که‌م بۆخۆم پێشتر ته‌حویلی کاک حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی و کاک مسته‌فا مه‌ولوودی دابوو، پاره‌ی نه‌قدیشتان له‌لایه‌ن کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار وه‌ک به‌رپرسی ماڵی و سکرتێر ته‌حویل درا. خۆ ئێمه ئه‌گه‌ر تەنیا نیوه‌ی ئه‌و ماشین و ئیمکاناته‌مان فرۆشتبا دوو سێ سال به‌ڕاحه‌تی پێی ده‌ژیاین. که وابوو ئه‌وانه‌ی به هه‌ستی خاوێن و بێ گه‌ردی ئێمه یاری ده‌که‌ن و ده‌ڵێن له ئێحتیاجیان تێکه‌ڵ بووینه‌وه نە هەر به هه‌ڵه چوون، به‌ڵکوو به ئاشکرا درۆ ده‌که‌ن! ئەوانە یاری بە خەباتی ڕەوای لەمێژینەی هاوڕێیانی ئێمە لە پێناو ڕزگاری گەل و نیشتمان دەکەن! کە ئەگەر عەیبە مابێ، ئەو درۆ کردنە عەیبێکی زۆر گەورەیە!
ئه‌و کاتی که ئێمه یه‌کمان گرته‌وه، ئێوه ئه‌و ئیمکانات و شتانه‌ی حکومه‌تیش ده‌یدا به بنه‌ماڵه‌کان به‌خۆڕایی نه‌تان‌ده‌دانێ و چه‌ند جارێکیش هه‌ڵکه‌وتووه که پێشمه‌رگه خێزانداره‌کانتان پاره‌یان نه‌بوو ده‌رمانی بۆ منداڵە نەخۆشەکانیان پێ بکرن و له ئێمه مانانیان داوا ده‌کرد و ئێمەش بە گوێرەی ئیمکان دەریغیمان لێ نەدەکردن. دواتر ئێمه پێمان سه‌لماندن که ئه‌وه هه‌قی بنه‌ماڵه‌کانه ده‌بێ پێیان بدرێ، به‌ڵام ره‌نگه سبه‌ینی ئه‌گه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی دیکه رووبدات به حیزبی دیموکڕاتی کوردستانیش هه‌روا بڵێی! سه‌ڵا له‌و عه‌قله!
به‌ڵام زۆر عه‌یبه! یاری به هه‌ستی خاوێنی ئێمه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه و کوردستانه‌که‌مان مه‌که! ئه‌وه فێڵی ئێوه و هه‌ستی خاوێنی ئێمه بوو که به‌ستێنی به دڵ و گیان یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئێمه‌ی ده‌گه‌ڵ ئێوه پێک هێنا، نه موخالیفه‌تی کوێرانه و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی نه‌کردنی ئێوه و موخالیفانی یه‌کگرتنه‌وه. دینتی ئەو خەونە ترسناک و بیرکردنەوە ڕەشبینە، کاتی بەسەر چووە و کۆن بوون. ئەوە ئێمەش نەبووین جیایی دوو جارەمان کرد، نامودیری و دڵڕەشی و تێکدەری جەنابت وای کرد!
باسی وتووێژخوازی ده‌که‌ی، من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئیستاش وتووێژ ده‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه‌م پێ بێسووده، هه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌ک بۆ سازش ده‌گه‌ڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به خۆفریودان ده‌زانم. ئەوە داوایەی موجاهیدینیش بۆ نه‌کردنی وتووێژ ده‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه به ره‌وا زانیوە و بە دروستی ده‌زانم. چۆنکه حیزب قه‌ولی دابوو تا رووخانی کۆماری ئیسلامی خه‌باتی هاوبەش درێژه بدا و له‌و چوارچێوه‌دا کۆمارێکی دیموکڕاتیک دابمه‌زرێنێ. به وته‌ی فارسه‌کان (شتر سواری دولا دولا نمیشه.)
به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م وتووێژخوازییهی ئه‌و کاتی که به‌و نرخه لە قیمەت نەهاتووی حیزبه‌که‌تان ته‌واو بوو قه‌ول و قه‌راری دیکه‌ی له پشت بووه!
له لاپه‌ڕه‌ی 91دا ده‌ڵێ،” گه‌لۆ وه‌لانانی ته‌نیا که‌سیک له رێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی دێنا ئه‌و حیزبه تووشی ئه‌و هه‌موو کێشه و که‌ند و کۆسپه بکرێ.”
مه‌سه‌له چاره‌نووسی یه‌ک که‌س نه‌بوو چاره‌نووسی حیزب بوو، سه‌پاندنی ده‌سه‌لات بوو، زه‌وت کردنی ماف بوو، هیچ ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌گیرابا حیزب به‌ره‌و کوێ ده‌چوو؟ دەزانی شتی زۆر خراپتر له لیسته‌ی فیکس ده‌هاته گۆڕێ؟ ئه‌وه‌نده دێموکراسیه‌ی مابوو ئه‌وه‌ش نه‌ده‌ما؟ ئەو کەندو کۆسپانەی باسیشی دەکەی کەسانی وەک جەنابت کە هەر بەڵێتان گوتووە، بەسەر حیزبتان هێنا نە ئێمە.
ئه‌رێ ئیمه به گشتی و من به تایبه‌تی که له هه‌موو هه‌لوومه‌رجێکدا و له زه‌مانی نهێنی کاری و مه‌یدانی ئاشکرادا قهدیمیترین یار و پشتیوانی دکتور قاسملوو بووم، بۆ قسه‌ی حیسابی لێ وه‌ر نه‌گرتین. بۆ کۆنفرانسی فوقالعادهی بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناراحه‌تییه‌ی که چه‌ند هه‌زار که‌س به نووسراوه داوایان کردبوو نه‌گرته‌وه؟ دوایه‌ش بۆ فه‌رمانی هێرش بۆ ئێمه‌تان‌دا‌و شەڕتان پێ فرۆشتین و شه‌ڕی براکوژی دێموکراته‌کانتان ساز کرد؟ ئه‌گه‌ر لیسته‌ی فیکس بۆ هه‌ڵبژاردن باش بوو بۆ دوایه بۆ خۆتان وه‌لاتان نا و دووپاتتان نه‌کرده‌وه؟
دیاره بۆتان ده‌رکه‌ت شتێکی نادێموکراتیک‌و زیانباره، بۆیه وازتان لێهێنا، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هێندێکتان هه‌ر فێری به‌ڵی گوتن بوون و ئه‌وکات چاوتان له زاری که‌سانی دیکه بوو و عه‌قڵتان به میزانی زیانی ئه‌و لیسته فیکسه نه‌ده‌شکا و کوێرانه قه‌بووڵتان کرد، وای لێهات.
له لاپه‌ڕه‌ی 93دا جارێکی‌دی نه‌فی کوردپه‌روه‌ری‌و خه‌باتی دڵسۆزانه‌ی ئێمه‌و به‌تایبه‌تی من جه‌لیل گادانی ده‌کاو ده‌ڵێ بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیان وایان کردووه.
ئه‌رێ پێم ناڵێی ئه‌من له هه‌موو درێژایی ماوه‌ی خهباتمدا جگه له قازانجی مه‌عنه‌وی که باوه‌ڕی خهڵکو متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره، چیدیکه‌م پێبڕاوه؟ هه‌موو شتێکی خۆم ته‌نانه‌ت لاوەتی و بنەماڵەو ژن‌و منداڵیشم فیدای ئه‌و خه‌باته ڕه‌وایه نه‌کردووه که ته‌نیا بۆ به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌م کردوومه؟
خه‌ڵکی کورد باش له نییه‌تی پاکی من حاڵییه بۆیه ئه‌و ده‌م که ساواک‌و ساواکییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان له ژیانی خه‌ڵک ده‌کرد، جەنابیشت دەستت بەکڵاوی خۆت گرتبوو و قروقەپ دانیشتبووی و ئاگات لە مەحموودی بێ زەواد نەبوو. به قسه‌ی من ملیان له تیغ ده‌ناو به قبووڵی گیران و ئه‌شکه‌نجه‌و مردنیش رازی ده‌بوون چ له زه‌مانی شاداو چ دواتر ده‌هاتنه مه‌یدانی خهباتو به‌ربه‌ره‌کانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه هه‌ر منه‌ت له سه‌ر خه‌ڵک دانانێم زۆریشیان سپاس ده‌که‌م و بە دڵ پێشمەرگەی گەل و نیشتمانم و بە کردەوەش نیشانم داوە پۆست و مەقام بۆ من بایخی نییە!
ئه‌گه‌ر له لاپه‌ڕه‌کانی به‌رگی 2ی 50 ساڵ خه‌بات وردبیهوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیازێکمان له باری مادیه‌وه هه‌بێ گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبمان هه‌بووه‌و له‌و کتێبه‌دا نووسراوه. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر داخوازی خه‌ڵک نهبێو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ بۆ ئاماده‌م ده‌گه‌ڵ جه‌نابتی نێوچاوان گرژی میرئاسا دانیشم حیزبایه‌تی بکه‌م. حیزبه‌که‌ی ئێمه ئه‌وکاتیش‌و ئێستایش لەچی کەم بوو، لەچی که‌مه؟
ئه‌وه‌شت بۆ ده‌سه‌لمێنم که هه‌موومان ده‌نگمان به شه‌رعیه‌تی کۆنگره‌داو قسه‌کانی منیشت له کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی 13دا له بیره،به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر خیلافێکیش دوای کۆنگره کرا کادرو ئه‌ندامان قڕوقه‌پ دانیشن. من به خۆشییه‌وه له‌و جیابوونه‌وه‌دا موداخیله‌یه‌کی ئه‌وتۆم نه‌بووه‌و به‌ر له لێک‌دابڕانیش گوتوومه‌و چه‌ندجاریشم دووپات کردۆته‌وه که “حیزبی دێموکرات به‌یه‌که‌وه جوان‌و سه‌رکه‌وتووه‌و به هه‌ردوو لام گوتووه ئه‌گه‌ر یه‌ک بوونی حیزب به تاڵه موویه‌که‌وه به‌ند بێ، ده‌بێ بۆ پاراستنی تێبکۆشینو نه‌هێڵین بپسێ.”
خوا غه‌زه‌بیش له‌وه گرێ که له سه‌ره‌تاوه ده‌سته‌و ده‌سته‌به‌ندی له‌و حیزبه‌دا ساز کرد‌و ماڵی ئه‌وانه‌ش وێران بێ که بوونه هۆێ له‌تبوونی حیزب!
زۆر سه‌یره له لاپه‌ڕه‌ی 94دا ئێستاش باسی گۆڕانی نێوی حیزب ده‌کاو پێیان ناڕه‌وایه ئێمه ئه‌وکات یا ئێستا ناومان حیزبی دێموکراتی کوردستانـه، ئه‌رێ بۆ ده‌ته‌وێ ئه‌و کوشتاره‌ی له پێشمه‌رگه‌کانتان کردین له ژێر عینوانی ناودا بشارییهوه؟ تاوانی ئه‌و ڕۆڵانه چ بوو؟ که‌م به‌گژ دوژمنه‌کاندا چوبوونه‌وه؟ پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و قاره‌مان نه‌بوون؟ ئه‌وه هه‌تا که‌نگێ ئه‌و فه‌رهه‌نگه بێ مه‌عناو قۆڕه ده‌بێ ڕه‌واجی هه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ تۆ بووم پیاوی چاک‌و ئازا‌و… به‌ڵام هه‌ر فاسیله‌م لێ‌گرتی ده‌بمه جاش‌و پیاو خراپ‌و خائین؟!
له لاپه‌ڕه‌ی 95دا ئاماژه به به‌شێک له نامه‌ی دوکتور قاسملوو ده‌کا که به‌ر له ئیعلامی مه‌وزعی ڕێبه‌ڕایه‌تی شۆڕشگێر بۆ کاک “فه‌تاح کاویان”ـی نوسیبوو. به‌ڵام ئەو بەشەی لێ قرتاندوه که بۆی ده‌نووسێ ده‌ستتان ماچ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بێنه‌وه!
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که له‌و نامه‌دا هه‌موومان به بێعه‌قڵ داده‌نێ. له لایه‌کی دیکه به ڕاستی هه‌ر تاکێک له کۆمه‌ڵگادا مافی نییه نێو بۆخۆی دیاری بکا؟! هەتا دەگا بە حیزبێکی گەورە و گران.
مه‌گه‌ر ناوی حیزبی دێموکرات قه‌باڵه‌که‌ی به ناوی ئێوه نووسرابوو؟! جگه‌له‌وه‌ش کەسی وەک ئێوە که له زه‌مانی شادا بێ ده‌سه‌ڵات‌ترین‌و گوێ له مست‌ترین که‌س بوون بۆ گوتنی جاویدشا، بۆ حه‌قتان به خۆتان ده‌دا ئه‌و ناوه‌تان له سه‌ربێ به‌ڵام ئێمه‌مانان که هه‌موو لاویه‌تی و ژیان‌و ههستو نیستی خۆمان له‌و پێناوه‌دا دانابوو مافی ئه‌وه‌مان نه‌بوو ناوی خۆمان بۆ خۆمان دیاری بکه‌ین! له ڕونگه‌ی ئێوه ئه‌وه دێموکراسییه؟ ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ به کوشتنی پێشمه‌رگەیە یا پاراستنی دێموکراسییە؟
ئاخر ئێمه “ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر”مان له ناوه‌که‌مان زیاد کردبوو تا فهرقو جیاوازی هه‌بێ. له دنیای پێشکه‌وتوودا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو ناو ویرگولیان فه‌رق بێ سه‌بت دهکرێو به ڕه‌سمی ده‌ناسرێ. هه‌تا ئه‌م دوایانه‌ش جه‌نابت هه‌ر ئه‌و بالۆره‌ت لێده‌دا!
ئێوه ده‌بێ وڵامی دنیا‌و گه‌لی کورد‌و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه بده‌نه‌وه که نه‌ته‌نیا شه‌هیدتان کردن به‌ڵکوو گولله‌ی خه‌ڵاسیشتان لێدان.
بۆ ئێستاش پێتان وایه چه‌ک بۆ سه‌پاندنی قسه‌و توانای خۆتانه به سه‌ر خه‌ڵکدا؟ ئه‌وه بۆ هێندێک لە بەرپرسانی کورد ئەگەر پاره‌و پووڵ‌و چهکو چۆڵ و پێشمه‌رگه‌یان له ده‌وری خۆیان دی ده‌بنە میرغه‌زه‌ب، فیرعهونو جه‌لادو شه‌ڕ به خه‌ڵکی کورد ده‌فرۆشن؟ دوایه‌ش نێوی ده‌نێن شه‌ڕی براکوژی. ئه‌وه که‌ی ڕێی به برایه‌تێدا بردوه؟ وای چ برایه‌تێکی پڕ له تاوان‌و شهرمو شووره‌ییه!
له لاپه‌ڕه‌ی 96دا هێندێک شه‌لاحه‌ت و فه‌لاحه‌ت ده‌کاردێنێ و دوایه‌ش ده‌ڵێ “ئاخریه‌که‌ی نه‌بوون به حیزبی دێموکرات.”
زۆر سەیرە ئینکاری وجوودی حیزبێکی دەکا کە دوای 9 ساڵ تێکۆشانی سەربەخۆ و فیداکارانە لە سالی 1375 جێژنی یەکگرتنەوەی لەگەڵ گرتووە، ئەدی ئەگەر نەبوونە حیزب ئەو دەم لەگەڵ کێ یەکتان گرتەوە؟ حیزبێک کە لە سیفرەوە دەستی پێ کرد و ئێوە لە هەموو بوارێکەوە بە ڕەقیبی خۆتان دەزانی.
ئه‌گه‌ر تا ئێستا لێت حاڵی نه‌بوه دیسان داوات لێده‌که‌م جارێکی دێ سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کانت واته به‌رگی یهکو دووی 50 ساڵ خه‌بات بخوێنه‌وه تا باشت لێ حاڵی بێ حیزب بووه. بێزه‌حمه‌ت ئه‌و ئیعلامیه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوولای حیزبیش له کاتی یه‌کگرتنه‌وه‌دا بخوێنه‌وه که له‌وێدا به ئاشکرا بوونی ئه‌و حیزبه‌ت وه‌ک واقع سه‌لماندوه.
جگه له‌وه‌ش مامۆستا عه‌بدوڵا حهسەنزاده، دوای کۆنگره‌ی 13 که ئێوه زۆرتان ته‌عنه لێده‌دا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیدا به ئاشکرا بۆ دیفاع له خۆی هاواری کردوه‌و گوتویه‌تی “ئه‌من به‌و تێکه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر گه‌وره‌ترین ڕهقیبو کۆسپم له سه‌ر ڕێگه‌ی حیزب هه‌ڵگرتوه!”
کاک مسته‌فای به‌ڕێز! ئه‌وه بۆ ئێستا که خۆت وا لە سه‌ره‌وه دهبینیو به له خۆبایی بوونه‌وه ده‌ڕوانیه خهڵکو حورمه‌تی هاوخه‌باتی‌و جیرانه‌تی‌و هاوحیزبی‌بوونت به جارێک وه‌لا ناوه‌و پاشا ئاسا ده‌ڕوانیته ئه‌و که‌سانه‌ی که نه له باری ڕابردوه‌وه، نه له باری سه‌وادو زانیاری‌و سیاسهتو ئه‌خلاقه‌وه ناگه‌یه گه‌ردیان به‌ڵام به‌م شێوه بێحورمهتیان پێ ده‌که‌ی؟!
به‌سه! ئه‌و چاویلکه ڕه‌شانه له چاوت داگره، دڵه ڕه‌شه‌که‌ت که‌مێک ڕوون بکه‌وه، له‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکانه‌ی که زۆر کۆن بوون‌و ئیتر ڕه‌نگیان نه‌ماوه‌و کاڵ بوونه‌وه واز بێنه! سووکایه‌تی کردن به خه‌ڵک بۆ خۆتی پێ سووک ده‌بی، بزانه دوای ئه‌و کتێبه چیان بۆ نوسیوی‌و چت پێ ده‌ڵێن؟
بۆ به‌شی سێهه‌می کتێبه‌که‌شت که له سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی دوای کۆنگره‌ی 13یه من جارێ هیچ ناڵێم. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت بۆ ده‌نووسم که دۆڕاو بۆخۆتی که پاش 35 ساڵ حیزبایه‌تی‌و ئه‌ندام بونت له ڕێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بەداخەوە تا ئێستا نه سیاسه‌ت ده‌زانی، نه ده‌زانی بدوێی‌و نه ئه‌ده‌ب فێربووی‌و نه ده‌زانی بنووسی، هه‌موو که‌سیش ده‌زانێ ئه‌وه ئینشای جه‌نابت نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێاوێکی ڕاستگۆ بای لانیکه‌م له‌و 193 لاپهڕهیدا یا له به‌شی ئاخری‌دا شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌ت ده‌بوو بنووسی دوای ئه‌و بڕیاره‌ی که به په‌سه‌ندی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دوای کۆنگره‌ی 12 گه‌یشتوه‌و ده‌ڵێ “هه‌رکه‌س به نهێنی ده‌سته‌به‌ندی بکا به خائن ده‌ناسرێ‌و تا سه‌رحه‌دی ئیخراج له حیزب سزا ده‌درێ” جه‌نابت ئه‌و بڕیاره‌ت پێشێل کرد‌و بۆ خۆشت له پلیونۆمدا ئیعترافت به کردنی ئه‌و کاره کرد به‌ڵام له سزادانت چاوپۆشی کرا!
زۆر ئیراده ڕاست له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا که وتووێژ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دووباڵی حیزبی دیموکرات ده‌گۆڕێ‌دابوو به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جنێونامه جارێکی دی دانیشتنه‌کانت وه‌دواخست و مه‌سه‌له‌که‌ت به‌بن به‌ست گه‌یاندوه.
جه‌لیلی گادانی
1394/1/20
سەرچاوە: رۆژهەڵات تایمز