شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

شانۆکارێکی کورد: سینەما لە كۆمەڵگای كوردیی بێ بایەخە

رێكەوتی 12|28 رۆژی جیهانیی سینەمایە، بەڵام ئەم رۆژە سەرەڕای گرینگیەكەی لە ئاستی جیهان، لە كۆمەڵگای كوردیی‌و بە تایبەت لە راگەیاندنە كوردیەكان بە شێوەیەكی بێ بایەخ‌و كەمڕەنگ باسی كرا‌و بە بێدەنگی تێپەڕیی.

ئیدریس عەبدی شانۆكارو شارەزای بواری سینەما لە وتووێژێكدا رایگەیاند، هەندێك لە راگەیاندنەكان بە پێویستی نازانن كە لەسەر ئەم بابەتە بدوێن‌و هەندێك جاریش تەنانەت نازانن كە رۆژی سینەما چ رۆژێكە. ناوبراو لە درێژەی لێدوانەكەی رایگەیاند، بە داخەوە راگەیاندنە كوردیەكان زۆربەیان لە ژێر كاریگەریی راستەوخۆی حیزبە سیاسیەكانن‌و هەروەها حیزبەكانیش هیچ پلانێكیان بۆ گەشەدان بە فەرهەنگی سینەما نیە.

ئیدریس عەبدی لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، حیزبە سیاسیەكان زۆرتر رووداوە سیاسیەكانیان بە لاوە گرینگە‌و باس كردن لەسەر پرسەكانی تایبەت بە سینەما لە بڵاوكردنەوەی چەند هەواڵ لە سایتەكانیان تێناپەڕێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.