هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

داعش لە جێی‌ ئەبوبەكر بەغدادی‌ خەلیفەی‌ نوێی‌ دیاریی كرد

تیرۆریستی‌ داعش خەلیفەیەكی‌ نوێی‌ بۆ شوێنگرتنەوەی‌ “ئەبوبەكر بەغدادی”‌ دیاریی كرد.

گۆڤاری نیوزویك-ی ئامریكایی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، كە رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ لە شام و عێراق( داعش) خەلیفەیەكی‌ نوێی‌ بۆ جێگرتنەوەی‌ ئەبوبەكر دیاریی كردووە، كە ئەویش “ئەبو عەلا ئەلعەفرییە” كەجێگری‌ خەلیفەی‌ پێشووی‌ رێكخراوەكە بووە.

نیوزویك هۆكاری‌ دانانی‌ خەلیفە نوێكەی‌ بۆ برینداربوونی‌ ئەبوبەكر بەغدادی‌ گەڕاندووەتەوە و ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە برینەكەی‌ مەترسی‌ گیانلەدەستدانی‌ لێدەكرێت.

لە لایەكی‌ دیكەوە رۆژنامەی‌ گاردیەنی‌ بەریتانی‌، ئاماژەی‌ بەوەكردووە، كە بەهۆی‌ بۆردومانی‌ هێزە هاوپەیمانەكانەوە بەغدادی‌ برینداربووە و برینەكەی‌ قورسە و چیتر ناتوانێت كاروباری‌ رێكخراوەكە بەڕێوە ببات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.