هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لە هەر كاتژمێرێكدا لە ئێران 19 حاڵەت تەڵاق تۆمار دەكرێ.

لە ئێران لە هەر كاتژمێرێكدا 19 هاوسەر لێك جیا دەبنەوە و ئەو رێژەیە بە بەروارد لەگەڵ ساڵی رابردوو زیاتر بووە.

لێپرسراوی گشتیی ناوەندی ئامار و تۆماركردنی باری كەسێتی ئێران، ، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 179 هەزار و 600 حاڵەتی تەڵاق لە ئێران تۆمار كراوە و لە كۆی گشتی ئەو ڕێژەیە 14 هەزار تەڵاق لە ئاواییەكان ڕووی داوە.

بەپێی ئەو ئامارە لە هەر مانگێكدا نزیكەی 13 هەزار و 700 ژن و پیاو لە یەكتر جیا بوونەتەوە، هەروەها باس لەوەش كراوە كە هۆكاری زۆربەی جیا بوونەوەكان هەژاری، تووشبوون بە مادە هۆشبەرەكان و گرفتی جینسی راگەیەنراوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارەی كە لەلایەن ناوەندی ئامار و زانیاریی ئێرانەوە بڵاو كراوەتەوە، تەنیا لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا دوو هەزار و 480 تەلاق لە ئێران تۆمار كراوە، هەروەها ئاشكراش كراوە كە ئەو رێژەیە كە نەورۆزی ئامساڵدا تۆمار كراوە و بە بەراورد لەگەڵ نەورۆزی ساڵی پێشوو چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.

ساڵی پێشوو راگەیەندرابوو كە لە هەر كاتژمێرێكدا 16 ژن و مێردی ئێرانی لێك جیا بوونەتەوە و كارناسانی كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماری چوونەسەرێی تەڵاقیان لەو وڵاتە بە “بوومەلەرزەی شاراوە” وەسف كردبوو.

تەنیا لەماوەی 7 ساڵی رابردووە هەتا ئێستا لە ئێران 868 هەزار و 312 حاڵەتی تەڵاق تۆمار كراوە بە چەشنێك كە رۆژانە زیاتر لە 380 ژن و مێرد لە وڵاتی ئێران بەهۆی كێشەی جنسی و گرانی و هەڵاوسانی ئابووری لێك جیا دەبنەوە.

كارناسێكی خەسارناسیی كۆمەڵایەتی رایگەیاندووە، نزیك بە 85%ی ژن و مێردەكان لە 5 ساڵی یەكەمی ژیانی هاوبەشیاندا لەگەڵ دیاردەی تەڵاق بەرەوڕوو دەبنەوە و تەنانەت بوونی منداڵیش نەیتوانیوە گارانتیی بەردەوامبوونی ژیانی هاوبەشی ژن و مێردەكان بێت.

ڕۆژهەلاتی كوردستانیش لە دیاردەیە بێبەری نەبووە و تەنیا لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا 3 هەزار و 210 حاڵەتی تەڵاق لە پاریزگای سنە ڕووی داوە.

“ئەمیر جەوان كیا” بەرپرسی ئیدارەی تۆمار كردنی باری كەسیەتیی ئەو پارێزگایە رایگەیاندبوو، رێژەی ئەو سكاڵایانەی كەلە دادگاكان لەسەر تەڵاق تۆمار كراون، “60% لەلایەن ژنان، 30% پیاوان و 10% “یش بە شێوەی دڵخواز بوون.

كێشەی ئابووری، بێكاری، كێشەی شوێنی نیشتەجێ‌بوون و لاوازی، یان نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی كە زۆرجار خۆكوشتنی پیاوان و ژنانیشی بەدواوە بووە، لە هۆكارەكانی چوونەسەرێی رێژەی تەڵاق لە پارێزگای سنە دێنە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.