هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

قەیرانی دارایی بێكاربوونی 200 كرێكاری ئیلامی لێكەوتەوە

شارۆچكەی پیشەسازیی ئیلام بە قەیرانی دارایی و نەبوونی پشتوانەی ماڵی بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەو دۆخەش بێكار بوونی 200 پیشەگەری لێكەوتووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، شارۆچكەی پیشەسازیی ئیلام لەچەند هەفتەی رابردوودا لەگەڵ كەمیی دارایی و بوودجە بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەو دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی كە چارەنووسی 200 كرێكار ناروون بێت.

لە ئەنجامی داخرانی سێ كارگەی بەرهەمهێنەری ئەو شارۆچكە( پلاستیك سازی، بیسكویت سازی و وشكەبار) كارەكانیان بە شێوەی نیوە چالاكی لێهاتووە و بە دوای ئەو قەیرانە و زیاتر لە 200 كەس دۆخی پیشەكانیان ناڕوونە.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە ئەو بارودۆخە لە كاتێكدایە كە فەرمانداری، نوێنەرانی مەجلیس و تەنانەت پارێزگاریش خۆیان لە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بواردووە و چارەسەری كێشەكان و بیكار بوونی زیاتر لە 200 كرێكاری پێشەسازی ناكەن .

داخران و تێكشكانی ئابووریی بەشێك لەشارۆچكەی پیشەسازیی ئیلام لە حاڵێكدایە كە پێشتر مورتەزا دارایی سەرپەرەستی ئەو شارۆچكە باسی لە تەرخان كردنی 12 هەزار ملیارد بودجە بە شارۆچكە نیوەكارەكان بە تایبەت ئیلام كردبوو.

لەم پەیوەندییەدا، كارخانەی فوولادنەوەردی ئەیوان‌غەرب چالاكی خۆی راگرتووە و ئەمەش بووە هۆی بێكاربوونی 45 كرێكاری ئەو كارخانەیە، ئەمەش بووەتە هۆی بێكاربوونی رێژەیەكی بەرچاو لە خەڵك لە شاری ئیلام.

كارخانەی پیشەیی فوولادنەوەردی ئەیوانی غەرب بەرهەم‌هێنەری میلگەردی ئاجداری فوولادە و یەكێك لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی جۆرەكانی میلگەرد لە كوردستانی ئێرانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.