هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

جەیشولعەدل : 18 ئەندامی سپای قودسی ئێرانمان بە دیل گرتووە

ڕێكخراوی چەكداری “جەیشولعەدل” ڕۆژی یەكشەممە 30 مانگی خاكەلێوە ڕایگەیاند، هێزەكانی سەر بە ڕێكخراوەكەیان لە هێرشێكدا توانیویانە 18 كەس لە هێزەكانی سەر بە سپای قودسی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە ناوچەی سیستان و بەلووچستان بە دیل بگرن.

جەیشولعەدل لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ویستوویەتی ئەو هێزانە بۆ فێرگەیەكی مەشق و راهێنان لە ناوچەی “نوسرەت ئاوا”ی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بگوازێتەوە كە لە بۆسەیەكدا بە دیل گیراون.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لقی ”شەهید نیعمەتوڵڵا” كە باڵی سەربازیی ئەو ڕێكخراوەیە دێتە ئەژمار بۆسەیان لەسەر ڕێگای كاروانی هێزەكانی سپای قودسدا داناوەتەوە و 18 كەسیان بەدیل گرتووە و دەستیان بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلی و كەرەسەی سەربازیشدا گرتووە.

بە یاننامەكە ئاشكراشی كردووە لە ئەنجامی ئەو بە دیل گرتنەدا شەڕ و تێكهەڵچوون دروست بووە و ژمارەیەك لە هێزەكانی سەر بە سپای قودسیش كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش توانیویانە خۆیان ڕزگار بكەن.

لە كاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی ئەو راگەیەندراوەدا، “قاسم حەسەن زادە” بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەكانی سپای قودس لە وتووێژێكدا هەواڵی بە دیل گیرانی 18 ئەندامی ئەو رێكخراوەیە رەت كردەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.