“حامد محەمودی نژاد” چالاكی كرێكاریی و ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستگیر كرا.
بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، “حامد مەحمودی نژاد”چالاكی كرێكاریی رۆژی شەممە 29ی مانگی خاكەلێوە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستگیر كرا.
پێشتریش ئەو چالاكە كرێكارییە لە سەروبەندی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن و بەڕێوەچوونی ئەو رۆژە مێژووییە و لە رێكەوتی چوارشەممە 13ی مانگی رەشەممەی ساڵی 1393ی هەتاویی بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كرابوو و چەند كاتژمێر سەبارەت بە كومیتەی هاوئاهەنگی و رۆژی جیهانیی ژن، لێپرسینەوەی لێكرا.