دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

داعش 600 هاوڵاتیی مەدەنی لە رومادی كوشتووە

ئەندامێكی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ ئەنبار رایدەگەیەنێت لەماوەی‌ چەند رۆژی‌ رابردوودا، چەكدارەكانی‌ داعش لە شاری‌ رومادی‌ لە وڵاتی عێراق، 600 هاوڵاتیی مەدەنییان كوشتووە.

بە پێی راپۆرتی كاناڵی دیجلە، “غازی‌ ئەلكعود” ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ ئەنبار رایگەیاندووە، لەماوەی‌ چەند رۆژی‌ رابردوودا داعش قەسابخانەی‌ لە دژی‌ هاوڵاتیانی‌ مەدەنی‌ لە رومادی‌ دروست كردووە.

ناوبراو ئاماژەی‌ بەوەشكردووە لە ناوچەكانی‌ باكووری‌ شاری‌ رومادی‌، چەكدارەكانی‌ داعش تۆڵەی‌ كوژراوەكانیان لە هاوڵاتیانی‌ مەدەنی‌ كردووەتەوە و 600 كەسی كوشتووە.

هەروەها باسی لەوەشكردووە، كە لەنێو كوژراوەكانیشدا ژن و منداڵیان تێدایە و داواشی كردووە سەرجەم پێكهاتەكانی‌ عێراق یەك هەڵوێستبن بۆ شەڕی‌ داعش.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.