هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری كامیاران بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیلەدەستدا

هاوڵاتییەكی خەڵكی یەكێك لە ئاواییەكانی سەر بە شاری كامیاران بە شێوەیەكی گوماناویی و لە رێگای رووداوی بەرق گرتووییەوە گیانی لەدەستداوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارەشەممە 26ی مانگی خاكەلێوە لە ئاوایی ئاسنگەران سەر بە شاری كامیاران هاوڵاتییەك بە ناوی “شەهرام غوڵامی” كوڕی عەلی ئەكبەر و تەمەن 32 ساڵ لە رێگای بەرق گرتوویی گیانی لەدەستداوە.

یەكێك لە خەڵكی ناوچەكە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند، كە ئەو هاوڵاتییە كوردە پێشتر پڕۆسەی هاوسەرگیری پێكهێناوە و جیا بوونەتەوە و ئێستاكەش منداڵێكی 6_7 ساڵەیان هەیە.

دەوترێ، ئەم بەیانیە خەڵكی ئاواییەكە ئاگادار كراونەتەوە، كە ئەو هاوڵاتییە بەهۆی بەرق گرتوویی گیانی لەدەستداوە، بەڵام باس لەوە دەكرێ كە مەرگی ناوبراو گوماناویی بووە و هۆی ئەوەیكە كاتژێر 3ی بەرەبەیان بۆچی تووشی ئەو رووداوە بووە، تا ئێستا روون نەبووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.