له پێشدا،
ئیجازه ده‌خوازم سڵاو بنێرم بۆ جه‌ساره‌ت و شوجاعه‌تی به‌رێز عبدالله مهتدی که ئێستاش وه‌ک هه‌میشه له بیروباوه‌ری خۆیدا منسجم و ده‌قیق و لێبراو و بێگوزهشته. ئه‌و به مانای کامڵی که‌لیمه راستگۆیه له سه‌ر رێبازی خۆی.
هه‌روه‌ها ئیجازه ده‌خوازم که په‌ژاره و داخی خۆم ده‌ربرم بۆ هه‌موو ئێوه که له 12 ساڵی رابردوودا، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، ره‌نج به خسار و ماندوو به رێگایه‌ک دا رۆیشتن که هه‌ر له سه‌رتاوه به ئاشکرا شکست و ریسوایی پێوه دیار بوو.
سێهه‌م شت ئیجازه‌م بده‌ن بڵێم که
من پێموایه ئه‌وه سه‌روه‌رییه بۆ کاک حه‌مه‌ی مهتدی و کاک خالید سیاده‌ت که له‌م بازنه‌ی سیاسه‌تی پر له سته‌م و دوورووییی و بێ وه‌فایی و درۆ و ریاکارییه دهرکرانهدهرێ.
سیاسه‌تی دروستکردنی ئوردوگای ئه‌سیرانی چاو له‌ده‌ست و “بهڵێقوربانگو”، که سهرکێترین هۆی کۆکردنه‌وه‌یان ده‌نگدان به رابه‌ر بوو،
سیاسه‌تی چاوله‌ده‌ستی ئه‌مریکا بوون، ئه‌ویش بۆ ره‌وتێک که پێشتر مدعی خه‌بات له دژی سه‌رمایه‌داری بوو،
سیاسه‌تی بازرگانی و پلان دانانی له ژووری داخراو و دوور له چاوی کادر و ئه‌ندامان،
سیاسه‌تی پشت کردن له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بێ باوه‌ری به خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ترسناکتر له‌وه‌ش جار و بار هان دانی خه‌ڵک که له ناوه‌ختا برژێنه ناو خیابان، ئه‌ی به‌ڵکوو به کوشت چن و ئاگره‌که داگیرسێ و رابه‌ر به چه‌پڵه‌ریزان بگه‌رێته‌وه وڵات.
سیاسه‌تی دووبهههمزنی له ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه و حیزبیهکانیتری رۆژهه‌لات.
سیاسه‌تی ریاکاری و دووروویی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی و سته‌م و بێوه‌فایی نیسبه‌ت به خۆیی و کلکه‌سووته له به‌رابه‌ر شوینیست و دوژمنانی خه‌ڵکی کورد،
و هتد .
به‌رێزان چ ئه‌وانه‌ی ده‌رکراون، چ ئه‌وانه‌ی دانیشتوون، چ ئه‌وانه‌ی به‌رێوه‌ن بۆ ده‌رکردن و دانیشتن، خۆتان و ویژدانی خۆتان پرسیارێک :
ئایا ئه‌م رێباز و ئه‌و سیاسه‌تانه ئه‌وه‌نده ناروون و نائاشکرا بوون که ئێوه تا ئێستاش له‌و حیزبه‌دا بمێننه‌وه؟
باشه ئه‌وه چ هونه‌ر و خۆشییه‌کی تێدایه که یه‌ک رابه‌ر، ورده ورده هه‌موو کادر و ئه‌ندامان وه‌ک تاوانبار ده‌ر کا یان ناچار له رۆیشتن و دانیشتنیان بکا؟
یه‌کێک به ئێمه و خوینه‌ران بڵێ که ئه‌و لیست و پشتگرییه‌ی ئێوه له کوێ جێ ده‌گرێ؟
ئایا چاوه‌رێن که ئێمه‌ی خوێنه‌ر چی بکه‌ین؟ خوێنه‌ری ئه‌م پشتگرییه ده‌بێ چی بکا له کاتێک دا 10 ساڵ پێش ئێستا به شه‌فافترین شێوه ئه‌نجامی ئه‌م شێوه کار و به ناو خه‌باته‌ی له ئێوه چاکتر زانیوه و بۆ هه‌مووانی باس کردووه؟
ئایا چاوه‌رێن که رابه‌ر رووحمێکتان پێ بکا و به سه‌ر سیاسه‌ت و بریاره‌کانی دا بچێته‌وه؟
داوای ئێوه له که‌سانێکی وه‌ک من که زۆر پێش ئێوه خه‌تی مه‌رگم به‌سه‌ر داکێشراوه، به راستی و به روونی چییه؟
من ته‌نیا پیرۆزبایی له جه‌ساره‌تی کاک عبدالله ده‌که‌م که سه‌رباقی هه‌موو ئه‌م ره‌نج و سته‌مه‌ی که ئێوه تهحهموولتان کرد ده‌توانێ به ئاسانی ده‌رتان بکات؟
من بێگومانم که ئه‌و هیچ شتێکی خراپی نه‌کردووه. ئه‌و ده‌قیقه‌ن به پێی باوه‌ر و بنه‌ماکانی فکری خۆی جووڵاوه‌ته‌وه.
که‌سانێک که ئێستاش چاو له راستیه‌کان ده‌نووقێنن، چاو له ده‌ست و چاو له ره‌حمی کاک عبداللهن و هه‌ر پێیان خۆشه له‌م بهسترهدا بخه‌ونه‌وه جێگای ره‌حم بهزێین نه‌ک پشتیوانی.
به‌ڵێ من پێوایه ئه‌وه سه‌روه‌رییه بۆ کاک حه‌مه‌ی مهتدی و کاک خالید سیاده‌ت که له‌م بازنه‌ی پر له سته‌م و دوورووییی و بێ وه‌فایی و درۆ و ریاکارییه دهرکرانهدهرێ.
تێبینی: ئەم بابەتە لە پەیجی سەرەکی نوسەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەرگیراو