شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

سمیناری شەڕی شارێك لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو + وێنە

سمیناری “شەڕی شارێك” بە بۆنەی 35مین ساڵیادی شەڕ و خۆڕاگریی 24 رۆژەی خەڵكی قارەمانی شاری سنە بەرامبەر بە هێرشی داگیركەرانی كۆماری ئیسلامی لە شاری فرانكفۆرتی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، سمیناری شەڕی شارێك رۆژی هەینی 21 مانگی خاكەڵوە، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەڕ و خۆڕاگریی 24 رۆژەی خەڵكی شاری سنە بەرامبەر بە هێزە داگیكەرەكانی كۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.

رێوڕەسمەكە كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ بە یەك دەقە بێدەنگی بۆ یادی گیانبەختكردووانی بزاوتی رزگاریخوازانەی كوردستان دەستی پێكرد و دواتر بە قسەكردن و باس كردن لە مەبەست لە دانان و سازدانی ئەو سمینارە لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەكەوە درێژەی پێ درا، كە بریتی بوو لە چۆنیەتی داسەپاندنی ئەو شەڕە بەسەر گەلی كورد و هەروەها ئاكامەكان و ئەزموونەكان و لێكدانەوەی كاریگەرییە “سیاسی، نیزامیی، كۆمەڵایەتی و كلوتوورییەكانی”باسی لێكرا.

یەكەم وتاردەری سمینارەكە “تەیفور بەتحایی” بوو كە لە بارەی سیاسیەوە ئەو شەڕەی هەڵسەنگاند و پاشان “گوڵڕێز قوبادی” ئاماژەی دایە رۆڵ و نەقشی ژنان لەو شەڕەدا، دوابەدوای ئەو “ئارێز داراپوور” باری راگەیاندن و كەموكۆڕیەكانی راگەیاندنی ئەو شەڕەی دایە بەر باس و شی كردنەوە و فیلمێك كە خۆی لە كاتی شەڕەكە تۆمار كردبوو خرایە بەر دیدەی ئامادەبووان، دواتر “یەدێ بیگلەری” وێڕای یادكردنەوە لە “خالید رەحمەتی” وەك یەكێك لە فەرماندەكانی ئەو شەڕە كە لە لایەن “كۆمەڵە”وە دیاریی كرابوو و لە ماوەی رۆژانی رابردوو كۆچی دوایی كرد و هەروەها تیشكی خستە سەر رۆڵ و نەقشی خەڵك و چۆنیەتی بەشدارییان و هەروەها هاوكارییان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا و دوایین وتاردەریش “بابە شێخ ناسری” بوو كە سەبارەت بە باری نیزامی و مێژوویی ئەو شەڕە قسە و باسێكی پێشكەش كرد.

سمینارەكە پاش پێشكەش كردنی ئەم چەند پەنێلە و دوای 6 سەعات لێكدانەوەی چڕ و پڕی هەموو لایەنەكانی شەڕی 24 رۆژی سنە، كاتژمێر 10ی شەو كۆتایی پێهات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پاش هاتنە سەردەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی و دوای فتوای خومەینی بۆ سەر كوردستان هێزە زەوینی، دەریایی و ئاسمانیەكانی كۆماری ئیسلامی بە هەموو توانی خۆیانەوە هێرشیان كردە سەر كوردستان و یەكێك لەو لاپەڕە زێڕینانەی كە لە بەرخۆدان و مقاومەتی گەلی كورد بەرامبەر بە داگیركاری تۆماری كراوە، شەڕی 24 رۆژەی شاری سنەیە، كە زۆر كەس لەگەڵ بەرخۆدانی خەڵكی شاری كۆبانێ وەكوو یەك هەڵدەسەنگێنن كە بە سەدان كەس لەوانە ژن و منداڵ بوونە قوربانیی هێرشی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.