چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

ئاماری تەڵاق لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوام لە حاڵی بەرزبوونەوەدایە

لەم ساڵانەی دواییدا بە بەردەوامی رێژەی حاڵەتكانی جیابوونەوەی ژن و مێرد لە یەك واتە (تەڵاق) لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە بەردەوامی لە حاڵی بەرزبوونەوەدا بووە.

بە پێی ئاماری ناوەندی تۆماركردنی باری كەسێتی، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لە پارێزگای ورمێ 16% ، سنە 4%، كرماشان 14% و ئیلام 12% ئاماری تەڵاق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە .

بەپێی نوێترین ئاماری ناوەندی تۆماركردنی باری كەسێتی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ تەنیا لەو شارەدا 32% ئاماری تەڵاق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە ، بەپێی هەندێك سەرچاوەی نافەرمیش لە شاری سەقزی پارێزگای سنە ئاماری بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق 130% بووە.

بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق، لە رووانگەی هەندێك چالاكوانەوە نەرێنی نییە، بەڵكو بە زەرورەتی قوناخی وەرچەرخان بەرەو مۆدێرنیتەی دەزانن، ئەگەرچی پێیان وایە ئاسەوارەكانی تەڵاق زۆربەی كات نەرێنییە.

بە باوەڕی بەرپرسانی حكومی سەرەكیترین هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق ، كە ژیانی هاوبەش بەرەو باریكە رێی تەڵاق دەبەن ، بەرزبوونەوەی ئاستی چاوەڕوانی بێكاری و پرسی ماددە هۆشبەرەكانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.