شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

چالاكێكی كورد لە سنە دەستگیر و یەكێكی دیكەش زیندانی بەسەرداسەپا

هاوڵاتیەكی كوردی خەڵكی شاری سنە لە لایەن دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی لە شارەكە، حوكمی زیندانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە هاوڵاتییەكی خەڵكی ئەو شارەی بە ناوی “حیكمەت رۆستەمی” تەمەن 30 ساڵ بە 6 مانگی زیندانی تەعزیری و 30 مانگی زیندانی هەڵپەسێردراو مەحكوم كردووە.

رۆستەمی ماوەی 6 مانگ لەوەپێش لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێكی كوردیی نەیاری كۆماری ئیسلامی و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی دەستگیر و پاش ماوەیەك مانەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات و وێڕای ئەشكەنجە و لێپرسینەوەی زۆر بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.

ئەو هاوڵاتییە كوردە لە رێكەوتی چوارشەممە 19ی خاكەلێوە، وێڕای رەت كردنەوەی ئەو تۆمەتە دادگایی و لە ئاكامیشدا ئەو حوكمەی بەسەردا سەپا.

هەواڵێكی دیكەی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” باس لەوە دەكات، رۆژی رابردوو چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە و ئەندامی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان بە ناوی “نیزام سادقی” خەڵكی شاری شنۆ لە كاتی گەڕانەوە بۆ شارەكەی لە ترمیناڵی شاری سنە لە لایەن چەند كەس لە هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كراوە.

هەتا ئێستا هۆكاری دەستگیر كردنی ئەو چالاكە كرێكاریە ئاشكرا نەكراوە و شوێنی راگیرانیشی ناروونە.

شایانی باسە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بە دەیان چالاكی سیاسی، مەدەنی، كرێكاریی، رۆژنامەنووس و هاوڵاتیی ئاسایی كورد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتگەلێكی جۆراور دەستگیر و ژمارەیەكیشیان هەتا ئێستا لە زیندانەكانی حكومەتتا دەستبەسەرن.

وێنەی”نیزام سادقی”

11131776_1199073590118844_1037340234_n

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.