فاسم رەزایی فەرماندەیی سنوورپارێزی هێزە ئینتزامییەكانی ئێران وتی: زیاتر لە 80 گرووپی جیاجیا لە خاكی پاكستانەوە دژی ئێران كردەوەی خرابكارانە ئەنجام دەدەن.
بە پێی راپۆرتی پایەگای هەواڵنێریی پۆلیسی ئێران، سەرتیپ رەزایی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی مانگی خاكەلێوە جەختی كردەوە كە لە ماوەی یەك ساَی رابردوو هیڵی سنووریی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران زیاتر لە 70 جار شەڕ و تێكهەڵچوون و دەستدرێژیی لە نێو خاكی پاكستانەوە كراوەتە سەری.
فەرماندەی سنوورپارێزی هێزە ئینتزامییەكان بە ئاماژە بەم رووداوانی دوایی و كوژرانی 8 كەس لە سنوورپارێزەكانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، داوای لە دەوڵەتی پاكستان كردووە سەبارەت بە چاودێریی كردنی سنوورەكانی ئەو وڵاتە هەوڵێكی زۆرتر بدات.
ئەو هێزە سنوورپارێزانە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە ئاكامی هێرشی چەكدارانە و بە وتەی كاربەدەستانی ئێرانی لە خاكی پاكستانەوە، كوژران و ئەنجامدەرانی ئەو كردەوەیە دواتر بەرەو پاكستان هەڵاتن.
پاش ئەو رووداوە گرووپی جەیشۆلعەدل بەرپرسیاریەتی ئەو كردەوەیەی گرتە ئەستۆ.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە بەردەوام بەرەوڕووی بۆمبڕێژی و هێرشی چەكدارتنە، تیرۆری كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی، گرەوگانگیری لە لایەن بەلوچەكان و لە لایەكی دیكەوە گرتن و ئەشكەنجە و ئێعدامی لاوان و چالاكانی بەلوچ بووە.