سەرۆكی ئیداەری پاراستنی ژینگەی شاری مەهاباد وتی: زیاتر لە 60 راوچی لەو شارە وازیان لە راوكردن هێناوە و بە لایەنگرانی ژینگەوە پەیوەست بوون.
كامران حسێنی ئەمڕۆ ژوارشەممە 19ی مانگی خاكەلێوە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا وتی: ساڵی رابردوو لە وەها قۆناغێكدا راوژیان بە ئازادكردنی باڵەندەكانیان، شكاندنی چەكەكانی راوكردن و ئاگرتێبەردانی قەفەسەكان، بۆ هەمیشە وازیان لە راوكردن هێنا.
ناوبراو وتیشی: بە چوونەسەرەوەی زانیاریی گشتی سەبارەت بەم بابەتە و فێركارییە ژینگەییەكان، زۆرێك لە راوچیەكان بە مەبەستی دەربڕینی رەق و قینی خۆیان لە راوكردن و پشتیوانی لە ژینگە پەشیمان بوونی خۆیان لە راوركردن دەربڕیوە.
حسێنی زیادیشی كرد: ساڵی رابردوو ژمارەیەك راوچی خەڵكی ئەو شارە سەردانی ئیداەری ژینگەیان كردووە و وێڕای دەربڕینی پەشیمانی و رەق و قینی خۆیان لە راوكردن، داوایان لەو دەزگایە كردووە تا باڵندە راوكراوەكانی خۆیان ئازاد بكەن.
ناوبراو ئەوەشی خستەرو، كە گەورەترین گرووپی راوچیەكان لە مانگی گەڵاوێژی ساڵی رابردوو كە رێژەیان 50 كەس بووە، لە رێوڕەسمێكدا و لە بەرزاییەكانی سێ كانیان سەر بە شاری مەهاباد بە ئازادكردنی ژمارەیەكی زۆر “كەو” قەفەسەكانی پاراستنی كەوەكانیان ئاگر تێبەرداوە.
حسێنی لە درێژەدا وتی: هەندێ لەو راوچیانە 40 تا 50 ساڵ دەبوو كە لەو شارە سەرقاڵی راوكردنی باڵندە و جانەوەر بوون، كە ساڵی رابردوو بۆ هەمیشە ماڵاواییان لە راوكردن كرد.
جێگای وەبیرهێناوەوەیە، ساڵی رابردوو بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی كوردستان و دووركەوتنەوە لە دیاردەی نەشیاوی راوكردن، لە زۆربەی شارەكانی كوردستان راوچییان دەستیان كرد بە بەردانی پەلەوەرە قەفەسیەكانی خۆیان و شكاندن و ئاگرتێبەردانی قەفەسەكان، رەوتێكی جوان و سەرنجڕاكێشیان دەستپێكرد.