هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپترێكی سپای پاسداران 2 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

لە ئاكامی كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپترێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سیستان و بەلوچستان، 2 چەكداری كۆماری ئیسلامی بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلوچ، لە ئاكامی ناردنی هێزەكانی سپای پاسداران بۆ ناوچە كوێستانیەكانی قەسرقەند و تێكهەڵچوون لەگەڵ ئەوەیكە لە لایەن ماڵپەڕەكانی سپای پاسدارانەوە بە “شەڕ ئەنگێز” و “تیرۆریست” ناوی لێ دەبرێ، هێلیكۆپترێكی سپا كەوتووەتە خوارەوە و 2 سەرنشینەكەی كوژراو و بریندار بوون.

یەكێك لە ئەندامانی شورای قەسرقەنی بە پشتڕاست كردنەوەی ئەو هەواڵە بە كەمپەینی راگەیاندووە: هەلیكۆپترێكی سەر بە سپا بە هۆی ئەوەی پەروانەكەی بە كێوەكە كەوتووە، كەوتووەتە خوارەوە و پەیوەندییەكی بە كەسانی چەكدارەوە نیە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێ: لە ئاكامی ئەو تێكهەڵچوونانەدا لەگەڵ “ئەشرار” ژمارەیەك كوژراو و بریندار بوون و ژمارەیەك لە هێزەكانی سپایش كوژراون.

ناوبراو دەشڵێ: ئەو تێكهەڵچوونانە ماوەی 3 رۆژە لە كێوەكانی قەسرقەند بەردەوامە بەڵام بەهۆی ئەوەیكە هەموو رێگاكان بۆ ناوچەكە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە داخراوە و خودی سپایش ئامارێكی لەمبارەوە بڵاو نەكردووەتەوە، رێژەی كوژراو و بریندارەكان نادیارە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، رۆژی رابردوو سپای پاسداران رایگەیاند كە تیمێكی تیرۆریستی لە ناوچەی سیستان و بەلوچستان لەنێو بردووە و پاش ئەوەش یاریدەدەری پارێزگاری سیستان رایگەیاند 8 كەس لە هێزەكانی سنوورپارێزی ئێران بە دەستی كەسانی نەناسراو كوژراون و دواتریش گرووپی جەیشۆلعەدل بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.