هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024
ئەردۆغان

ئەردۆغان 10 وەزیری كابینەكەی گۆڕی

لەپاش دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە وەزیرەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا دە كەس لە وەزیرانی كابینەكەی خۆی گۆڕی.
ئەردۆغان پاش دیدارێك لەگەڵ عەبدوڵا گویل، سەرۆك كۆمار‌و وەرگرتنی رەزامەندی ئەو، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە ئەنكەرە ناوی 10 كە لە وەزیرانی نوێی كابینەكەی راگەیاند.
سێ كە لەو وەزیرانەی ناویان لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی توركیادا هاتبوو رۆژی چوارشەممە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاند‌و 7 وەزیر‌و جێگری سەرۆك وەزیرانیش لەسەر داوای ئەرۆدغان یان بە رەزامەندی خۆیان لە كابینەی توركیا كشانەوە.
لەكابینەی نوێ وەزیرانی داد، ئابوریی، پیشەسازی، ناوخۆ، وەرزش‌و لاوان، ژینگە، رێگا‌وبان، كاروباری كۆمەڵایەت‌و وەزیری كاروباری یەكێتی ئەوروپا گۆڕانیان بەسەردا هات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.