سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2024

ژنێكی دوو گیان لە مەرگ رزگاری بوو

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بە هۆی بارینی بەفرێكی قورس لە ناوچەی بانە‌و لە ئاوایی بایەندەرەی سەر بەو شارە، ژنێكی دوو گیان پاش ئەوەی پێویست بوو بگەیەندرێتە نەخۆشخانە‌و بەم بۆنەوە تووشی كێشە هاتبوو، لە مەرگ رزگاری بوو.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو پاش ئەوەی بەفرێكی زۆر دەوروبەری ئاوایی بایەندەرە دەگرێتەوە، هاوكات ژنێكی دوو گیانیش كە لە منداڵبوون نزیك دەبێتەوە بە هۆی ئەوەی بارینی بەفر رێگەی بردنی ئەو ژنەی بۆ نەخۆشخانە گرتبوو، لە لایەن بنەماڵەكەیەوە خاچی سوور لەم بابەتە ئاگادار دەكرێتەوە كە بە خێرایی بە هانای ئەو ژنەوە بێن‌و پاش پەیوەندیگرتن، هێزەكانی سەر بەو رێكخراوە خۆیان گەیاندە ئاوایی بایەندەرەو بەمشێوە پاش ماوەی 8 كاتژمێر ئەو ژنە منداڵەكەی لە دایكبوو.
بەشێكی هەرە زۆری دانیشتووانی ئاواییەكانی كوردستان ساڵانە‌و لە وەرزی زستان بە هۆی بارینی زۆری بەفر‌و هاوكات نەبوونی خزمەتگوزاری‌و كەرەسەكانی پێویست، لە بابەت ئەو كێشانەی بەرۆكیان دەگرێت تووشی كێشە دەبن‌و گەلێك جار ئەم پرسە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.