كرێكارێكی كورد بە هۆی رووداوی بەرق گرتوویی لە شارۆچكەی “شێخ تەپە”ی ورمێ گیانیلەدەستدا.
بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، وێنێ یەكشەممە 16ی مانگی خاكەلێوەی ساڵی 1394ی هەتاویی، لە شارۆچكەی شێخ تەپە هەڵكەوتوو لە شاری ورمێ، كرێكارێكی بیناسازیی بە ناوی “فەرید ئەسڵانی مامەدی” كوڕی نیاز بەهۆی بەرق گرتوویی توندەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاوڵاتییە 28 ساڵی تەمەن بووە و لە باڵابەری بینایەك بەهۆی ئەوەیكە تووشی بەق گرتوویی بووە، گیانیلەدەستداوە.
فەرید ئەسڵانی مامەدی هاوسەری هەبووە و خەڵكی یەكێك لە ئاواییەكانی بەخشی ناوەندیی سەڵماس لە پارێزگای ورمێ بووە.
تەرمی ئەو كرێكارە كوردە دراوەتەوە بە بنەماڵەكەی.
لێكدانەوەكان سەبارەت بە رووداوەكانی كار دەریدەخات، كە زیاتر لە 60% لە رووداوەكانی بیناسازیی بە هۆی نەبوونی چاودیریی خاوەنكار و نەبوونی كەرەستەی پێویستی ئەمنیەتیی بۆ شوێنی كار روودەدات.