سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2024

تانكەرەكی سووتەمەنی لە سەوڵاوا وەرگەڕا و نیگەرانیكانی سەر ژینگە بەردەوامە

تانكەرەكێكی دیكەی سووتەمەنی (نەوت) لەسەر جادەی سنە بەرەو سەوڵاوا وەرگەڕەایەوە و بارەكەی رژاوەتە سەر جادەكە و ئەو دەوروبەری پیس كردووە.

بەرپرسی رێگاوبانی گەشتیی رێگا و شارسازیی پارێزگای سنە، ویڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە، وتوویەتی: شەوی شەممە 15ی مانگی خاكەلێوە تانكەرەكی هەڵگری سووتەمەنی (نەوت) لەسەر جادەی سنە_سەوڵاوا وەرگەڕاوە و پێش ئەوەیكە ئەو تانكەرە تووشی ئاگرتێبەردان و تەقینەوە یان هەر رووداوێكی دیكە ببێت، لە لایەن پۆلیسەوە رێگاكان لە هەردوولاوە داخراوە و لایەنە پەیوەنیدارەكان بارەكەیان بەتاڵ و تانكەرەكەیان لەو شوێنە دوور خراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران، لە ماوەی 6 ساڵی رابردوو زیاتر لە 120 تانكەر سووتەمەنی و مەوادی شیمیایی لە سەر جادەكانی پارێزگای سنە وەرگەڕاوەتەوە و چەند جارێكیش باری ئەو تانكەرانەش رژاوەتە نێو ئاوی سەدی قشلاخی سنە و سەدی شەهید كازمی سەقز و چەند رووبارێكی دیكە و ئەمەش بە ئاستێكی زۆر ژینگە و تەندروستی هاوڵاتییان دەخاتە مەترسیەوە.

بە پێی ئامارەكان، رۆژانە نزیەی 400 تا 800 تانكەر لە نێوان جادەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان هاتوچۆ دەكەن و ئەمەش هەم قەرەباڵغیەكی زۆری خستووەتە نێو جادەكان و جادەكانیشی خراپ كردووە، وەكوو مەترسیەكی گەورە بۆ سەر ژینگە و سرووشتی كوردستان دێتە ئەژمار و كاربەدستانی كۆماری ئیسلامی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دوورخستنەوەی ئەم مەترسیە و چارەسەركردنی كێشە پەیوەندیدارەكان، هەوڵێكی جیددییان تا ئێستا نەخستووەتە گەڕ و ئەمەش نیگەرانی چالاكان و ناوەندەكانی ژینگەپارێزیی نیگەران كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.